گەلاتیا 7:2-9
گەلاتیا 7:2-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، بینییان كه ئینجیل بۆ خروسه‌نه‌بڕاوان به من سپێردراوه، وه‌ک ئینجیل بۆ خروسه‌بڕاوان به په‌تڕۆس. چونكه خودا به‌هۆی په‌تڕۆس وه‌ک په‌یامبه‌ر بۆ خروسه‌بڕاوان كاری ده‌كرد، له منیش‌دا بۆ نه‌ته‌وه‌كان كاری ده‌كرد. كاتێ یاقوو و كیپه و یوخه‌ننه‌ن كه به كۆڵه‌گه دانرابوون، به‌م به‌خششه‌یان زانی كه به من دراوه، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنڤا درێژ كرد، تاكو ئێمه بۆ نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وانیش بۆ خروسه‌بڕاوان بڕۆن.
گەلاتیا 7:2-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵکو بە پێچەوانەوە، بینییان کە پەیامی ئینجیل بۆ ناجولەکەکان بە من سپێردراوە، هەروەک پەیامی ئینجیل بۆ جولەکەکان بە پەترۆس سپێردراوە، چونکە خودا بەهۆی پەترۆسەوە وەک نێردراو بۆ جولەکەکان کاری دەکرد، لە منیش‌دا بۆ ناجولەکەکان کاری دەکرد. کاتێک یاقوب و پەترۆس و یۆحەنا کە بە کۆڵەکە دانرابوون، بەم نیعمەتەیان زانی کە بە من دراوە، ئەوسا ئەوان دەستی ڕاستی هاوبەشییان بۆ من و بەرناباس درێژکرد، تاکو ئێمە بۆ لای نەتەوەکان بچین و ئەوانیش بۆ لای جولەکەکان بچن.