گەلاتیا 6:1-24
گەلاتیا 6:1-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێم سه‌یره چۆن وا به خێرایی، له‌وه‌ی به به‌خششی مه‌سیح بانگیكردوون، بۆ ئینجیلێكی دیكه وه‌رده‌گه‌ڕێن! ئینجیلێكی دیكه نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رتان لێ بشێوێنن و ئینجیلی مه‌سیح بگۆڕن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه له‌و ئینجیله‌ی ئێمه پێمان دان، با “ئه‌ناتیما” بێت. وه‌ک پێشتر پێمان وتوون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئینجیلێكی پێدان جگه له‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد، با “ئه‌ناتیما” بێت. ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه به‌نده‌ی مه‌سیح. پێتان ده‌ڵێم، برایان، ئه‌و ئینجیله‌ی كه ڕامگه‌یاندووه، له مرۆڤه‌وه نییه. له مرۆڤیشم وه‌رنه‌گرتووه و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه. چونكه سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه له ئایینی جوو، دڕندانه وارگه‌ی خودام ده‌چه‌وسانده‌وه و هه‌وڵم داوه له‌ناوی ببه‌م. له ئایینی جوو پێش زۆربه‌ی خه‌ڵک كه‌وتم له نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان. به‌ڵام كاتێ خودا كه له سكی دایكمه‌وه ته‌رخانی كردم و به به‌خششی خۆی بانگیكردم خۆشحاڵ بوو ڕۆڵه‌كه‌ی له مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا موژده بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به گۆشت و خوێن نه‌كرد، سه‌رنه‌كه‌وتمه یروشلایم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من په‌یامبه‌ر بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه دره‌مسوق. ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه یروشلایم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تڕۆس بناسم، پازده ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه. به‌ڵام جگه له یاقووی برای په‌روه‌ردگار هیچ په‌یامبه‌رێكی دیكه‌م نه‌بینی. خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه. دوایی چوومه هه‌رێمه‌كانی سوریا و قیلیقیا. به‌ڵام هێشتا له‌لای وارگه‌كانی ئیهوود كه له مه‌سیحن به ڕوخسار نه‌ناسرابووم، به‌ڵام بیستبوویان: “ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا موژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌دات، كه جاران له‌ناوی ده‌برد”. به‌هۆی منه‌وه خودایان شكۆدار ده‌كرد.
گەلاتیا 6:1-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ مزگێنییەکی دیکە وەردەگەڕێن! مزگێنییەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی مزگێنیی مەسیح بگۆڕن. بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت. وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر کەسێک مزگێنییەکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کردووە، با نەفرەتی لێ بێت. ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح. پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە. لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە. بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسا‌ی خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم. لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان. بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد، سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق. ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە. بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی. خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە. دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا، بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن بە ڕوخسار نەناسراو بووم، تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.» ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد.