لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عەزرا 18:10-44

عەزرا 18:10-44 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لەنێو کاهینەکان چەند کەسێکیان بینییەوە کە ژنی بێگانەیان هێنابوو: لە نەوەی یەشوعی کوڕی یۆچاداق و براکانی: مەعسێیاهو، ئەلیعەزەر، یاریڤ و گەدەلیاهو. بەڵێنیان دا کە ژنە بێگانەکانیان دەربکەن و لەبەر تاوانەکەیان بەرانێکی مێگەلیان پێشکەش کرد. لە نەوەی ئیمێر: حەنانی و زەڤەدیا. لە نەوەی حاریم: مەعسێیاهو، ئەلیاس، شەمەعیا، یەحیێل و عوزیا. لە نەوەی پەشحور: ئەلیۆعێنەی، مەعسێیاهو، ئیسماعیل، نەتەنێل، یۆزاڤاد و ئەلعاسا. لە لێڤییەکان: یۆزاڤاد، شیمعی، قێلایا کە قەلیتایە، پەتەحیا، یەهودا و ئەلیعەزەر. لە گۆرانیبێژەکان: ئەلیاشیڤ. لە دەرگاوانەکان: شەلوم، تەلەم و ئوری. لەنێو ئیسرائیلییەکانی دیکەش: لە نەوەی پەرعۆش: ڕەمیا، یەزییا، مەلکیا، میامین، ئەلعازار، مەلکیا و بەنایا. لە نەوەی ئیلام: مەتەنیا، زەکەریا، یەحیێل، عەبدی، یەرێمۆت و ئەلیاس. لە نەوەی زەتو: ئەلیۆعێنەی، ئەلیاشیڤ، مەتەنیا، یەرێمۆت، زاڤاد و عەزیزا. لە نەوەی بێڤەی: یەهۆحانان، حەنەنیا، زەبەی و عەتلای. لە نەوەی بانی: مەشولام، مەلوخ، عەدایا، یاشوڤ، شەئال و یەرێمۆت. لە نەوەی پەحەت‌مۆئاب: عەدنا، کەلال، بەنایا، مەعسێیاهو، مەتەنیا، بەسەلئێل، بەنوی و مەنەشە. لە نەوەی حاریم: ئەلیعەزەر، یەشییا، مەلکیا، شەمەعیا، شیمەعۆن، بنیامین، مەلوخ و شەمەریاهو. لە نەوەی حاشوم: مەتەنەی، مەتەتا، زاڤاد، ئەلیفەلەت، یەرێمەی، مەنەشە و شیمعی. لە نەوەی بانی: مەعەدەی، عەمرام، ئوئێل، بەنایا، بێدەیا، کەلووهی، ڤەنیا، مەرێمۆت، ئەلیاشیڤ، مەتەنیا، مەتەنەی و یەعەسۆ. لە نەوەی بەنوی: شیمعی، شەلەمیاهو، ناتان، عەدایا، مەخنەدەڤەی، شاشەی، شارای، عەزەرئێل، شەلەمیاهو، شەمەریاهو، شەلوم، ئەمەریا و یوسف. لە نەوەی نەبۆ: یەعیێل، مەتیسیا، زاڤاد، زەڤینا، یەدەی، یۆئێل و بەنایا. هەموو ئەوانە ژنی بێگانەیان هێنابوو، هەروەها هەندێک لە ژنەکان منداڵیان ببوو.

هاوبەشی بکە
عەزرا 10 بخوێنەوە