حزقیێل 1:32-16
حزقیێل 1:32-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە یەکی مانگی دوازدەی ساڵی دوازدەمین فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ فیرعەونی پاشای میسر بگێڕە و پێی بڵێ: «”لە شێری نێو نەتەوەکان دەچیت، تۆ وەک تیمساحی ناو ڕووبارە گەورەکەیت، دڕ بە چەمەکانت دەدەیت، بە پێیەکانت ئاوەکەت شڵەقاند و چەمەکانی ئەوانت لێڵ کرد. «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”تۆڕی خۆم بەسەرتدا هەڵدەدەم لەگەڵ چەندین گەل، ئەوان ڕاتدەکێشنە ناو تۆڕەکەم. لەسەر زەوی بەجێت دەهێڵم، لەسەر ڕووی دەشتودەر فڕێتدەدەم، هەموو باڵندەی ئاسمان لەسەرت دەنیشێنمەوە، هەموو گیانلەبەرانی زەویت پێ تێر دەکەم. گۆشتت بەسەر چیاکاندا بڵاو دەکەمەوە و دۆڵەکان لە کەلاکت پڕ دەکەم. خاک بە لافاوی خوێنت ئاو دەدەم هەتا چیاکان، شیوەکانیش لە تۆ پڕ دەبن. کە تۆ دەکوژێنمەوە، ئاسمان دادەپۆشم، ئەستێرەکانی تاریک دەکەم. بە هەور خۆر دادەپۆشم و مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە. هەموو ڕووناکییەکانی ئاسمانت لێ تاریک دەکەم، تاریکی بەسەر خاکەکەتدا دەهێنم.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. «”گەلانێکی زۆر خەمبار دەکەم، کاتێک لەنێو نەتەوەکان دەتشکێنم، لەو خاکانەی ئاشنایان نەبوویت. وا لە گەلانێکی زۆر دەکەم واقیان لێت وڕبمێنێت، لەبەر تۆ پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت، کاتێک شمشێرەکەم لەبەردەمیان ڕادەوەشێنم. لەو ڕۆژەی تۆ دەکەویت، هەموو ساتێک دەلەرزن و لە گیانی خۆیان دەترسن. «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”شمشێری پاشای بابل دێتە سەرت. وا دەکەم بە شمشێری پاڵەوانان، ئەوانەی دڕندەترینی هەموو نەتەوەکانن ئاپۆرەی سوپاکەت بکەوێت. جا شانازی میسر دەشکێنم، هەموو ئاپۆرەی جەماوەرەکەی لەناودەچێت. هەموو مەڕوماڵاتەکانی لەناودەبەم لەلای ئاوە زۆرەکان، لەمەودوا نە پێی مرۆڤ دەیشڵەقێنێت و نە سمی گاوگۆتاڵ لێڵی دەکات. ئینجا وا دەکەم ئاوەکەی ڕوون بێت و جۆگەکانی وەک زەیت بڕۆن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. کاتێک خاکی میسر وێران دەکەم و لە هەرچی تێیدایە چۆڵی دەکەم، کاتێک لە هەموو دانیشتووانەکەی دەدەم، ئینجا دەزانن کە من یەزدانم.“ «ئەمە شیوەنێکە دەیگێڕن، کچانی نەتەوەکان ئەم شیوەنە دەگێڕن، بۆ میسر و بۆ هەموو ئاپۆرەی گەلەکەی دەیگێڕن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»