حزقیێل 14:28-17
حزقیێل 14:28-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی، ئەم ئەرکەم بە تۆ سپاردبوو. تۆ لەسەر کێوی پیرۆزی خودا بوویت، بەناو بەردە ئاگرینەکاندا هاتوچۆت دەکرد. تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت، لە ڕۆژی بەدیهێنانتەوە هەتا ئەو ڕۆژەی خراپەت تێدا بەدیکرا. بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت، پڕ بوویت لە ستەم و گوناهت کرد. لەبەر ئەوە ئەی کەڕوبی پاسەوان، وەک گڵاوییەک لە کێوی خوداوە فڕێمدایت، لەناو بەردە ئاگرینەکاندا دەرمکردیت. لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت، لە پێناوی شکۆی خۆت داناییەکەتت بە گەندەڵی بەکارهێنا. لەبەر ئەوە فڕێمدایتە سەر زەوی، تۆم کرد بە دیمەنێک بۆ ئەوەی پاشایان تەماشات بکەن.
هاوبەشی بکە
حزقیێل 28 بخوێنەوە