ئەفەسۆس 6:6-18
ئەفەسۆس 6:6-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
نەک بە خزمەتی بەرچاوان وەک ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن، بەڵکو وەک کۆیلەی مەسیح بەدڵ خواستی خودا بەجێبهێنن. با خزمەتتان لە دڵەوە بێت، وەک بۆ عیسای خاوەن شکۆی بکەن نەک بۆ خەڵکی، چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەرکەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد. ئێوەش ئەی گەورەکان، هەمان شتیان بۆ بکەن، واز لە هەڕەشەلێکردنیان بهێنن، بزانن گەورەی ئەوان و ئێوە لە ئاسمانە، ئەویش لایەنگری ناکات. لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن. بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن، چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان. بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن. بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی ڕاستودروستی بە سنگتانەوە، ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی، لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە. هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە. بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە.
ئەفەسۆس 6:6-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نه‌ک به ڕاژه‌ی به‌رچاوان وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو وه‌ک كۆیله‌ی مه‌سیح به‌دڵه‌وه خواستی خودا به‌جێبهێنن. با ڕاژه‌تان له دڵپاكیه‌وه بێت، وه‌ک بۆ په‌روه‌ردگاری بكه‌ن نه‌ک بۆ خه‌ڵكی، چونكه ده‌زانن هه‌ر یه‌كێک چ چاكه‌كارییه‌ک بكات ئه‌وه له په‌روه‌ردگار وه‌ریده‌گرێته‌وه، كۆیله بێت یاخود ئازاد. ئێوه‌ش گه‌وره‌كان، هه‌مان شتیان بۆ بكه‌ن، واز له هه‌ڕه‌شه‌كردن بێنن، بزانن گه‌وره‌ی ئێوه‌ش له ئاسماناندایه، ئه‌ویش جوداخوازی ناكات. له كۆتاییدا برایان، به‌هێز بن له په‌روه‌ردگار و له هێزه گه‌وره‌كه‌ی. به چه‌كی ته‌واوی خودا خۆتان پۆشته بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌رامبه‌ر پیلانی ئیبلیس بوه‌ستن. چونكه زۆرانبازیی ئێمه له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه، به‌ڵكو دژی سه‌رۆكه‌كان، دژی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه، هه‌روه‌ها دژی سه‌ربازه به‌دكاره ڕووحییه‌كانه له شوێنه ئاسمانیه‌كان. بۆیه چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له ڕۆژی به‌دكاردا به‌رنگاری بكه‌ن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێک، جێگیربن. به به‌ستنی پشتێنی ڕه‌وا به ناوقه‌دتان و له‌به‌ركردنی سپه‌ری خوداناسی جێگیربن، ئاماده‌یی له پێ بكه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئینجیلی ئاشتی، له سه‌رووی هه‌مووان قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵبگرن، تا بتوانن هه‌موو تیره گڕداره‌كانی به‌دكار بكوژێننه‌وه. هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری و شمشێری ڕووح هه‌ڵبگرن كه وشه‌ی خودایه. به هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له ڕووح‌دا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه له‌پێناوی هه‌موو پارسا‌كان.