ئەفەسۆس 21:6-24
ئەفەسۆس 21:6-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌واڵم بزانن وا خه‌ریكی چیم، تۆخیقۆس، برای خۆشه‌ویست و ڕاژه‌وانی سه‌رڕاست له په‌روه‌ردگار، هه‌موو شتێكتان پێ ده‌ڵێت. تایبه‌ت بۆ ئه‌مه ئه‌وم بۆ ناردن تاكو هه‌واڵی ئێمه بزانن و دڵنه‌واییتان بكات. ئاشتی بۆ برایان و خۆشویستن به باوه‌ڕ له خودای باوك و ئـــیـــشـــۆعـــی مـــه‌ســـیـــحـــی پـــه‌روه‌ردگـــاره‌وه. بـه‌خـشـش لـه‌گـه‌ڵ هـه‌مـوو ئـه‌وانـه بـێـت، كه ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یان بـه مـیهـره‌بـانـیـه‌وه خـۆشـده‌وێـت. ئامین.
ئەفەسۆس 21:6-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تیخیکۆس کە برایەکی خۆشەویست و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح خزمەتکارێکی دڵسۆزە، هەموو شتێکتان پێ دەڵێت بۆ ئەوەی ئێوەش هەواڵی من بزانن و ئاگاداری ئەوە بن کە خەریکی چیم. بە تایبەتی بۆ ئەمە ناردمە لاتان، تاکو هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە. لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە، ئاشتی و خۆشەویستییەکی لەگەڵ باوەڕ بۆ باوەڕداران. نیعمەت لەگەڵ هەموو ئەوانە بێت کە بە خۆشەویستییەکی نەمر عیسای مەسیحی پەروەردگاری ئێمەیان خۆشدەوێت.