ئەفەسۆس 16:6-19
ئەفەسۆس 16:6-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له سه‌رووی هه‌مووان قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵبگرن، تا بتوانن هه‌موو تیره گڕداره‌كانی به‌دكار بكوژێننه‌وه. هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری و شمشێری ڕووح هه‌ڵبگرن كه وشه‌ی خودایه. به هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له ڕووح‌دا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه له‌پێناوی هه‌موو پارسا‌كان. نوێژ بۆ منیش بكه‌ن تاكو هه‌ر كاتێ زارم ده‌كه‌مه‌وه قسه‌م بدرێتێ، ئاشكرا نهێنیی ئینجیل ڕابگه‌یێنم،
ئەفەسۆس 16:6-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە. هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە. بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە. نوێژ بۆ منیش بکەن تاکو هەر کاتێک دەمم دەکەمەوە قسەی گونجاوم بدرێتێ و ئازایانە نهێنی پەیامی ئینجیل ڕابگەیەنم.