لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 8:5-18

ئەفەسۆس 8:5-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ پێشتر ئێوه‌ تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له‌ په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن، چونكه‌ به‌روبوومی ڕووناكی له‌ هه‌موو چاكه‌ و خوداناسی و ڕه‌وایه‌كدایه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه‌ بیدۆزنه‌وه‌. به‌شداری كرداری تاریكی بێبه‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن. چونكه‌ ئه‌و كارانه‌ی به‌ دزی ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوهێنانیشی شه‌رمه‌زارییه‌. به‌ڵام هه‌موو شتێک ئاشكرا بكرێت له‌ ڕووناكی، ده‌بینرێت، چونكه‌ هه‌ر شتێک ببینرێت ڕووناكییه‌. بۆیه‌ ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌ی نووستوو هه‌سته‌، له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه‌، مه‌سیح بۆت ده‌دره‌وشێته‌وه‌”. بۆیه‌ ئاگاداربن چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌ک وه‌ک نه‌زان، به‌ڵكو وه‌ک دانا، كات بكڕنه‌وه‌، چونكه‌ ڕۆژگار به‌دكاره‌. بۆیه‌ گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی په‌روه‌ردگار چییه‌. به‌ مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه‌ به‌ڕه‌ڵایی تێدایه‌، به‌ڵكو پڕبن له‌ ڕووح،