ئەفەسۆس 3:5-6
ئەفەسۆس 3:5-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام داوێنپیسی و هه‌موو گڵاوییه‌ک یان چڵێسییه‌ک با له‌نێوتاندا ناوی نه‌بێت، وه‌ک له پارسا‌كان ده‌وه‌شێته‌وه، نه‌ک بێ شه‌رمی و قسه‌ی ناشیرین و سووک كه‌وا ناشێت، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌مه سوپاسكردن. چونكه ئه‌مه ده‌زانن كه هه‌موو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چڵێس ئه‌وه‌ی بتپه‌رسته له پاشایه‌تیی مه‌سیح و خودا میراتی نییه. كه‌س به قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌مانه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون.
ئەفەسۆس 3:5-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام داوێنپیسی و هەموو گڵاوییەک یان چاوچنۆکییەک با لەنێوتاندا ناوی نەبێت، چونکە ئەمانە لە گەلی پیرۆزی خودا ناوەشێتەوە، نەک بێ شەرمی و قسەی ناشیرین و سووک کە ناشێت، بەڵکو لە جیاتی ئەمە سوپاسکردن. بێگومان بن لەوەی هەموو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چاوچنۆکێک لە شانشینی مەسیح و خودا میراتی نییە، چونکە چاوچنۆک بتپەرستە. کەس بە قسەی پووچ هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە بەهۆی ئەمانە تووڕەیی خودا دێتە سەر کوڕەکانی یاخیبوون.