لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 2:5-9

ئەفەسۆس 2:5-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشیویستین و له‌ پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا. به‌ڵام داوێنپیسی و هه‌موو گڵاوییه‌ک یان چڵێسییه‌ک با له‌نێوتاندا ناوی نه‌بێت، وه‌ک له‌ پارساكان ده‌وه‌شێته‌وه‌، نه‌ک بێ شه‌رمی و قسه‌ی ناشیرین و سووک كه‌وا ناشێت، به‌ڵكو له‌ جیاتی ئه‌مه‌ سوپاسكردن. چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌زانن كه‌ هه‌موو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چڵێس ئه‌وه‌ی بتپه‌رسته‌ له‌ پاشایه‌تیی مه‌سیح و خودا میراتی نییه‌. كه‌س به‌ قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌مانه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. بۆیه‌ هاوبه‌شییان مه‌كه‌ن. چونكه‌ پێشتر ئێوه‌ تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له‌ په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن، چونكه‌ به‌روبوومی ڕووناكی له‌ هه‌موو چاكه‌ و خوداناسی و ڕه‌وایه‌كدایه‌،