ئەفەسۆس 16:5-20
ئەفەسۆس 16:5-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كات بكڕنه‌وه، چونكه ڕۆژگار به‌دكاره. بۆیه گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی په‌روه‌ردگار چییه. به مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه به‌ڕه‌ڵایی تێدایه، به‌ڵكو پڕبن له ڕووح، له‌گه‌ڵ یه‌كتری به په‌سنی و ستایش و گۆرانی ڕووحی بدوێن، له دڵتانه‌وه په‌سنی و ستران بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، هه‌موو كاتێ به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودای باوک بكه‌ن،
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 5 بخوێنەوەئەفەسۆس 16:5-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کات بقۆزنەوە، چونکە زەمانە بەدکارە. گێل مەبن، بەڵکو تێبگەن خواستی مەسیحی باڵادەست چییە. بە شەراب سەرخۆش مەبن کە بەڕەڵایی تێدایە، بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن،
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 5 بخوێنەوە