ئەفەسۆس 1:5-33
ئەفەسۆس 1:5-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته لاسایی خودا بكه‌نه‌وه، وه‌ک ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست، له خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشی‌ویستین و له پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا. به‌ڵام داوێنپیسی و هه‌موو گڵاوییه‌ک یان چڵێسییه‌ک با له‌نێوتاندا ناوی نه‌بێت، وه‌ک له پارسا‌كان ده‌وه‌شێته‌وه، نه‌ک بێ شه‌رمی و قسه‌ی ناشیرین و سووک كه‌وا ناشێت، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌مه سوپاسكردن. چونكه ئه‌مه ده‌زانن كه هه‌موو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چڵێس ئه‌وه‌ی بتپه‌رسته له پاشایه‌تیی مه‌سیح و خودا میراتی نییه. كه‌س به قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌مانه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. بۆیه هاوبه‌شییان مه‌كه‌ن. چونكه پێشتر ئێوه تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن، چونكه به‌روبوومی ڕووناكی له هه‌موو چاكه و خوداناسی و ڕه‌وایه‌كدایه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه بیدۆزنه‌وه. به‌شداری كرداری تاریكی بێبه‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رزه‌نشتی بكه‌ن. چونكه ئه‌و كارانه‌ی به دزی ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوهێنانیشی شه‌رمه‌زارییه. به‌ڵام هه‌موو شتێک ئاشكرا بكرێت له ڕووناكی، ده‌بینرێت، چونكه هه‌ر شتێک ببینرێت ڕووناكییه. بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌ی نووستوو هه‌سته، له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه، مه‌سیح بۆت ده‌دره‌وشێته‌وه”. بۆیه ئاگاداربن چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌ک وه‌ک نه‌زان، به‌ڵكو وه‌ک دانا، كات بكڕنه‌وه، چونكه ڕۆژگار به‌دكاره. بۆیه گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی په‌روه‌ردگار چییه. به مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه به‌ڕه‌ڵایی تێدایه، به‌ڵكو پڕبن له ڕووح، له‌گه‌ڵ یه‌كتری به په‌سنی و ستایش و گۆرانی ڕووحی بدوێن، له دڵتانه‌وه په‌سنی و ستران بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، هه‌موو كاتێ به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودای باوک بكه‌ن، به ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن. ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار، چونكه مێرد سه‌ری ژنه، وه‌ک مه‌سیح سه‌ری وارگه‌یه و ڕزگاریده‌ری له‌شه. به‌ڵام چۆن وارگه ملكه‌چی مه‌سیحه، ژنانیش له هه‌موو شتێک بۆ مێرده‌كانیان. ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، هه‌روه‌ک مه‌سیحیش وارگه‌ی خۆش‌ویست و له پێناوی خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، تاكو پارسا‌ی بكات و به شوشتنی به ئاو به وشه بێگه‌ردی بكاته‌وه، تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده بكات، گڵاوی و له‌كه و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی. به هه‌مان شێوه پێویسته پیاوان ژنه‌كانیان وه‌ک له‌شی خۆیان خۆش‌بووێت، ئه‌وه‌ی ژنی خۆی خۆش‌بووێت خۆی خۆشده‌وێ. چونكه كه‌س ڕقی له له‌شی خۆی نابێته‌وه، به‌ڵكو نانی ده‌دات و به‌خێوی ده‌كات، وه‌ک مه‌سیحیش بۆ وارگه. چونكه ئێمه ئه‌ندامی له‌شی ئه‌وین، له گۆشت و ئێسقانی ئه‌وین. “بۆیه پیاو باوک و دایكی به‌جێده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته”. ئه‌مه نهێنییه‌كی مه‌زنه، به‌ڵام من باسی مه‌سیح و وارگه ده‌كه‌م. ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ک خۆی خۆشبووێ، ژنیش ڕێز له مێرده‌كه‌ی بگرێت.
ئەفەسۆس 1:5-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کەواتە وەک ڕۆڵەی خۆشەویست، لاسایی خودا بکەنەوە، لە خۆشەویستیدا بژین، وەک مەسیح خۆشی‌ویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا. بەڵام داوێنپیسی و هەموو گڵاوییەک یان چاوچنۆکییەک با لەنێوتاندا ناوی نەبێت، چونکە ئەمانە لە گەلی پیرۆزی خودا ناوەشێتەوە، نەک بێ شەرمی و قسەی ناشیرین و سووک کە ناشێت، بەڵکو لە جیاتی ئەمە سوپاسکردن. بێگومان بن لەوەی هەموو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چاوچنۆکێک لە شانشینی مەسیح و خودا میراتی نییە، چونکە چاوچنۆک بتپەرستە. کەس بە قسەی پووچ هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە بەهۆی ئەمانە تووڕەیی خودا دێتە سەر کوڕەکانی یاخیبوون. بۆیە هاوبەشییان مەکەن. پێشتر ئێوە تاریکی بوون، بەڵام ئێستا ڕووناکین بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەست. وەک ڕۆڵەی ڕووناکی بژین، چونکە بەروبوومی ڕووناکی لە هەموو چاکە و ڕاستودروستی و ڕاستییەکدایە، هەروەها بزانن کە چی جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە. بەشداری کرداری تاریکی بێ بەرهەم مەکەن، بەڵکو ئاشکرای بکەن، چونکە ئەو کارانەی بە دزی دەیکەن، تەنانەت ناوهێنانیشی شەرمەزارییە. بەڵام هەموو شتێک لە ڕووناکیدا ئاشکرا بکرێت دەبینرێت، چونکە هەر شتێک ببینرێت ڕووناکییە. بۆیە دەڵێت: «ئەی نوستوو هەستە، لەنێو مردووان هەستەوە، مەسیح بەسەرتدا دەدرەوشێتەوە.» ئاگاداربن چۆن دەژین، نەک وەک نەفام، بەڵکو وەک دانا، کات بقۆزنەوە، چونکە زەمانە بەدکارە. گێل مەبن، بەڵکو تێبگەن خواستی مەسیحی باڵادەست چییە. بە شەراب سەرخۆش مەبن کە بەڕەڵایی تێدایە، بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن، بە ترسی مەسیح ملکەچی یەکتری بن. ئەی ژنان، ملکەچی مێردەکانتان بن هەروەک چۆن ملکەچی مەسیحن. وەک چۆن مەسیح سەری کڵێسایە کە جەستەی خۆیەتی و خۆی ڕزگارکەریەتی، ئاوا پیاو سەری ژنە. وەک چۆن کڵێسا ملکەچی مەسیحە، ژنانیش دەبێت لە هەموو شتێک ملکەچی مێردەکانیان بن. ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، هەروەک مەسیحیش کڵێسا‌ی خۆش‌ویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد، تاکو پیرۆزی بکات و بە شوشتنی بە ئاو لە ڕێگەی وشەوە پاکی بکاتەوە، بۆ ئەوەی کڵێسایەکی شکۆدار بۆ خۆی ئامادە بکات، لەکە و لۆچ و هیچ شتێکی ئاوای نەبێت، بەڵکو پیرۆز و بێ کەموکوڕی بێت. بە هەمان شێوە پێویستە پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت، ئەوەی ژنی خۆی خۆشبوێت خۆی خۆشدەوێ. کەس ڕقی لە جەستەی خۆی نابێتەوە، بەڵکو نانی دەدات و بەخێوی دەکات، هەروەک چۆن مەسیح بایەخ بە کڵێسا دەدات، چونکە ئێمە ئەندامی جەستەی ئەوین. ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ ئەمە نهێنییەکی گەورەیە، بەڵام من باسی مەسیح و کڵێسا دەکەم. ئێوەش با هەر یەکێکتان ژنەکەی وەک خۆی خۆشبوێ، ژنیش ڕێز لە مێردەکەی بگرێت.