ئەفەسۆس 14:4-17
ئەفەسۆس 14:4-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواو‌و هه‌ڵگیراو به هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به فێڵی خه‌ڵكی، به چه‌واشه به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی. به‌ڵكو له خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له هه‌موو شتێک گه‌شه بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره، كه مه‌سیحه. له ئه‌وه‌وه هه‌موو له‌ش به‌یه‌كه‌وه تێكهه‌ڵكێشراوه، به‌هۆی یارمه‌تی هه‌ر جومگه‌یه‌ک یه‌كده‌گرن، به‌گوێره‌ی كاركردنه‌كه‌ی به پێوانه‌ی هه‌ر به‌شێک، له‌ش گه‌شه ده‌كات بۆ بنیادنانی له خۆشویستندا. پێتان ده‌ڵێم و گه‌واهیی ده‌ده‌م له په‌روه‌ردگار: ئیتر وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه بیریان ناڕه‌وایه،
ئەفەسۆس 14:4-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ ئەوەی لەمەولا ساوا نەبین، شێواو و هەڵگیراو بە هەموو بایەکی فێرکردن، بە فێڵی خەڵکی، بە مەکر بەرەو چەواشەی تەڵەکەبازی، بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح. بەهۆی مەسیحەوە هەموو کڵێسا لە خۆشەویستیدا گەشە دەکات و خۆی بنیاد دەنێت، وەک چۆن ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ تێک هەڵکێشراون و بە جومگەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە، هاوکاری یەکتری دەکەن. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم و بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێداگریش لەسەر ئەمە دەکەم، کە ئیتر وەک ناجولەکەکان مەژین، ئەوانەی کە بیریان پووچە،