ئەفەسۆس 12:3-19
ئەفەسۆس 12:3-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له ئه‌ودا و به باوه‌ڕی ئه‌و، به متمانه‌وه بوێریمان هه‌یه له چوونه‌لای خودا. بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌م له ناخۆشییه‌كانم وره به‌رنه‌ده‌ن كه له‌پێناوی ئێوه‌یه، شكۆمه‌ندی ئێوه‌یه. له‌به‌ر ئه‌مه چۆک بۆ باوكی په‌روره‌دگارمان عیسای مه‌سیح داده‌ده‌م، ئه‌وه‌ی له ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ک له ئاسمان و سه‌ر زه‌ویدا ناونراوه، تاكو به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆیتان بداتێ، به ڕووحه‌كه‌ی به هێزه‌وه له ناخی مرۆڤانه‌تان توانادارتان بكات، تاكو به باوه‌ڕ مه‌سیح له دڵتان‌دا نیشته‌جێ بێت و ڕه‌گ و بناغه‌تان له خۆشویستندا دامه‌زرێت تا توانادار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارسا‌كان تێبگه‌ن كه پانی و درێژی و قووڵی و به‌رزیی خۆشویستنی مه‌سیح چییه، تاكو ئه‌م خۆشویستنه بناسن كه سه‌رووی زانینه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له هه‌موو پڕییه‌تی خودا.
ئەفەسۆس 12:3-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ مەسیح و باوەڕهێنانمان پێی، بە دڵنیاییەوە ئەو ئازادییەمان هەیە بۆ چوونە لای خودا. بۆیە داواتان لێ دەکەم لە ناخۆشییەکانم ورە بەرنەدەن کە بۆ ئێوەیە، شکۆمەندی ئێوەیە. لەبەر ئەمە چۆک بۆ باوک دادەدەم، ئەوەی هەموو خێزانێک لە ئاسمان و سەر زەوی بوونیان لە ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە. لێی دەپاڕێمەوە کە بەپێی دەوڵەمەندی شکۆی خۆی بەهێزتان بکات لە ڕێگەی ڕۆحەکەی کە لە ناختاندایە، تاکو بە باوەڕ مەسیح لە دڵتان‌دا نیشتەجێ بێت و ڕەگ و بناغەتان لە خۆشەویستیدا دابمەزرێت، تاکو توانادار بن، لەگەڵ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا تێبگەن کە پانی و درێژی و بەرزی و قووڵی خۆشەویستی مەسیح چییە، تاکو ئەم خۆشەویستییە بناسن کە لە سەرووی زانیارییەوەیە، بۆ ئەوەی پڕبن لە هەموو پڕیێتی خودا.