ئەفەسۆس 1:3-6
ئەفەسۆس 1:3-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌م هۆیه‌وه منی پۆڵۆس، بۆ ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دیلی ئیشۆعی مه‌سیحم بێگومان گوێتان له به‌ڕێوه‌بردنی به‌خششی خودا بووه كه له پێناوتان پێم دراوه، كه به ئاشكراكردن نهێنییه‌كه‌ی بۆ ده‌رخستم، وه‌ک پێشتر به كورتی نووسیم. به خوێندنه‌وه‌ی، ده‌توانن له تێگه‌یشتنی من له نهێنیی مه‌سیح تێبگه‌ن، ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی دیكه ئاده‌میزادی پێ نه‌ناسێنرا، وه‌ک ئێستا به ڕووح بۆ په‌یامبه‌ره پارساكانی و پێغه‌مبه‌ران ئاشكرا كرا: كه نه‌ته‌وه‌كان به ئینجیل هاومیرات و هاوله‌ش و هاوبه‌شی به‌ڵێنن له مه‌سیحدا.
ئەفەسۆس 1:3-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەهۆی ئەمەوە، من کە پۆڵسم، لە پێناوی ئێوەی ناجولەکە ئێستا دیلی عیسای مەسیحم… بێگومان گوێتان لەوە بووە کە ئەرکی ڕاگەیاندنی نیعمەتی خودا بۆ ئێوە بە من سپێردراوە، کە خودا بە ئاشکراکردن نهێنییەکەی بۆ دەرخستم، هەروەک پێشتر بە کورتی نووسیم. بە خوێندنەوەی ئەم نامەیە، دەتوانن لە تێگەیشتنی من لە نهێنی مەسیح حاڵی بن، ئەو نهێنییەی بۆ هیچ کەسێک لە نەوەکانی پێشتر ئاشکرا نەکراوە، وەک ئێستا بە ڕۆحی پیرۆز بۆ نێردراوە پیرۆزەکانی و پێغەمبەران ئاشکرا کرا. نهێنییەکە ئەوەیە کە لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ناجولەکە بوو بە هاومیراتی جولەکە و پێکەوە بوونە ئەندامانی یەک جەستە و هاوبەشی ئەو بەڵێنەی کە بەهۆی عیسای مەسیحەوە پێمان دراوە.