ئەفەسۆس 6:2-8
ئەفەسۆس 6:2-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵیستاندینه‌وه و له شوێنه ئاسمانیه‌كاندا له‌گه‌ڵیدا داینیشاندین، له ئیشۆعی مه‌سیحدا، تاكو له ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به نیانی له ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات. چونكه به به‌خشش ڕزگارتان بوو به‌باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له خۆتانه‌وه نییه، به‌ڵكو دیاریی خودایه،
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 2 بخوێنەوەئەفەسۆس 6:2-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ئاسمان دایناین، تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە،
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 2 بخوێنەوە