ئەفەسۆس 10:2-13
ئەفەسۆس 10:2-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئێمه ده‌ستكردی ئه‌وین، له ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه تاكو به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین. بۆیه وه‌بیرتان بێته‌وه، ئێوه له جه‌سته‌دا له نه‌ته‌وه‌كان بوون، پێتان ده‌ووترا خروسه‌نه‌بڕاو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ووترا خروسه‌بڕاو، ئه‌وه‌ی له جه‌سته‌دا به ده‌ست كراوه، ئه‌و كاته بێ مه‌سیح بوون، له هاوڵاتییه‌تی ئیسڕائیل بێگانه بوون و له په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له جیهاندا بێ هیوا و بێ خوداوه‌ند بوون. به‌ڵام ئێوه ئێستا له ئیشۆعی مه‌سیحدان، كه پێشتر دوور بوون، به خوێنی مه‌سیح نزیک بوونه‌وه.
ئەفەسۆس 10:2-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین. بۆیە وەبیرتان بێتەوە، ئێوە بە جولەکەیی لەدایک نەبوون، پێتان دەگوترا «خەتەنەنەکراو» لەلایەن ئەوانەی پێیان دەگوترا «خەتەنەکراو»، ئەوەی لە جەستەدا بە دەست کراوە، ئەو کاتە بێ مەسیح بوون، لە هاوڵاتییەتی ئیسرائیل بێگانە بوون و لە پەیمانەکانی بەڵێن نامۆ بوون، لە جیهاندا بێ هیوا و بێ خودا بوون. بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە.