کۆلۆسی 9:3-12
کۆلۆسی 9:3-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌گه‌ڵ یه‌كتری درۆ مه‌كه‌ن، چونكه مرۆڤی كۆن و كرده‌وه‌كانیتان داكه‌ندووه و نوێتان پۆشیوه، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه. له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله و ئازاد نییه، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه و له هه‌موودایه. بۆیه وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن.
کۆلۆسی 9:3-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە. لەوێدا جولەکە و ناجولەکە نییە، خەتەنەکراو و خەتەنەنەکراو، بەربەری و سکیسی، کۆیلە و ئازاد نییە، بەڵکو مەسیح هەموو شتێکە و لە هەمووتاندایە. بۆیە، ئێوە کە گەلی پیرۆز و خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خودان، میهرەبانی و نیانی و بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتن لەبەر بکەن.