کۆلۆسی 5:3-8
کۆلۆسی 5:3-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه بتپه‌رستییه، به‌هۆیانه‌وه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. كه ئێوه‌ش جاران ئاوا ڕه‌فتارتان ده‌كرد، كاتێ تیایاندا ده‌ژیان. به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له زارتان.
هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 بخوێنەوەکۆلۆسی 5:3-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە ئارەزووە دنیاییەکانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هەوەسبازی، ئارەزووی خراپ، چاوبرسیێتی کە جۆرێکە لە بتپەرستی، چونکە بەهۆیانەوە تووڕەیی خودا دێتە سەر یاخیبووان. ئێوەش جاران ئاوا هەڵسوکەوتتان دەکرد، کاتێک تێیاندا دەژیان. بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان.
هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 بخوێنەوە