لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کۆلۆسی 17:3-24 - Compare All Versions

کۆلۆسی 17:3-24 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن. ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، وه‌ک له‌ په‌روه‌ردگار ده‌وه‌شێته‌وه‌. ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، له‌گه‌ڵیان ڕه‌ق مه‌بن. ئه‌ی منداڵان، له‌ هه‌موو شتێكدا گوێڕایه‌ڵی باوک و دایكتان بن، چونكه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره‌. ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه‌ مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک شكست بهێنن. ئه‌ی كۆیله‌كان، له‌ هه‌موو شتێكدا ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌گوێره‌ی جه‌سته‌، نه‌ک به‌ ڕاژه‌ی چاو وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو به‌ ساكاریی دڵ و به‌ ترسی په‌روه‌ردگار. هه‌ر چییه‌ک ده‌كه‌ن، به‌ دڵ بیكه‌ن، وه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار بێت، نه‌ک بۆ خه‌ڵكی، بزانن له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ پاداشتی میرات وه‌رده‌گرن، چونكه‌ ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 PNTZS

کۆلۆسی 17:3-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن. ئەی ژنەکان، ملکەچی مێردەکانتان بن، وەک لە شوێنکەوتووی مەسیح دەوەشێتەوە. ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، لەگەڵیان ڕەق مەبن. ئەی منداڵان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ئەمە جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە. ئەی باوکەکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، نەوەک نائومێد بن. ئەی کۆیلەکان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی گەورەکانی ئەم جیهانەتان بن، نەک تەنها ئەو کاتەی کە چاودێریتان دەکەن بۆ ئەوەی لێتان ڕازی بن بەڵکو دڵسۆزانە، چونکە ئێوە لە مەسیحی گەورەکەتان دەترسن. هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی، بزانن لەلایەن مەسیحەوە پاداشتی میرات وەردەگرن، چونکە خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ دەکەن.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 3 KSS