کۆلۆسی 14:3-25
کۆلۆسی 14:3-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشویستن بپۆشن، كه پشتێنی ته‌واویه. با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كران له یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن. با وشه‌ی مه‌سیح به ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه، به په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به به‌خشش له دڵتان‌دا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن. ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، وه‌ک له په‌روه‌ردگار ده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، له‌گه‌ڵیان ڕه‌ق مه‌بن. ئه‌ی منداڵان، له هه‌موو شتێك‌دا گوێڕایه‌ڵی باوک و دایكتان بن، چونكه ئه‌مه ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره. ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک شكست بهێنن. ئه‌ی كۆیله‌كان، له هه‌موو شتێك‌دا ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌گوێره‌ی جه‌سته، نه‌ک به ڕاژه‌ی چاو وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو به ساكاریی دڵ و به ترسی په‌روه‌ردگار. هه‌ر چییه‌ک ده‌كه‌ن، به دڵ بیكه‌ن، وه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار بێت، نه‌ک بۆ خه‌ڵكی، بزانن له په‌روه‌ردگاره‌وه پاداشتی میرات وه‌رده‌گرن، چونكه ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن. سته‌مكاریش سزای سته‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ و جوداخوازی نییه.
کۆلۆسی 14:3-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە خۆشەویستی لەبەر بکەن، کە لە یەکێتییەکی تەواودا هەموویان دەبەستێتەوە. با ئاشتی مەسیح حوکمی دڵتان بکات، چونکە وەکو ئەندامانی جەستەیەک بۆ ئاشتی بانگکران، هەروەها سوپاسگوزار بن. با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتان‌دا گۆرانی بۆ خودا بڵێن. هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن. ئەی ژنەکان، ملکەچی مێردەکانتان بن، وەک لە شوێنکەوتووی مەسیح دەوەشێتەوە. ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، لەگەڵیان ڕەق مەبن. ئەی منداڵان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ئەمە جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە. ئەی باوکەکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، نەوەک نا‌ئومێد بن. ئەی کۆیلەکان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی گەورەکانی ئەم جیهانەتان بن، نەک تەنها ئەو کاتەی کە چاودێریتان دەکەن بۆ ئەوەی لێتان ڕازی بن بەڵکو دڵسۆزانە، چونکە ئێوە لە مەسیحی گەورەکەتان دەترسن. هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی، بزانن لەلایەن مەسیحەوە پاداشتی میرات وەردەگرن، چونکە خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ دەکەن. بەڵام ئەوەی کاری خراپ بکات سزای خراپەی خۆی وەردەگرێت، خودا لایەنگری ناکات.