کۆلۆسی 12:1-17
کۆلۆسی 12:1-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی باوک بكه‌ن، ئه‌وه‌ی شایسته‌ی كردن بۆ هاوبه‌شی كردنی میراتی پارسا‌كان له ڕووناكی‌دا. ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی تاریكی ده‌ربازی كردین و ئێمه‌ی بۆ پاشایه‌تیی ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گواسته‌وه، كه‌وا خوێنی قوربانیه‌كه‌ی بۆ ئێمه بوو، واتا لێخۆشبوونی گوناه. كه وێنه‌ی خودای نه‌بینراوه، نۆبه‌ره‌ی هه‌موو ئافریده‌یه‌كه. چونكه به‌و هه‌موو شتێک ئافرێندرا: له ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، بینراو و نه‌بینراو، ته‌خت یان سه‌روه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی یان ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی به‌و و بۆ ئه‌و ئافرێندران. ئه‌و پێش هه‌موو شتێكه و هه‌مووش له‌ودا یه‌كی گرتووه.
کۆلۆسی 12:1-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سوپاسی خودای باوک بکەن ئەوەی کە وای کرد ئێوە شایستەی هاوبەشی بن لە میراتی گەلی پیرۆزی خۆی لە پاشایەتی ڕووناکیدا. خودای باوک ئەوەی لە دەسەڵاتی تاریکی دەربازی کردین و ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە، بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت. کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە، چونکە بەو هەموو شتێک بەدیهێنرا: لە ئاسمان و لەسەر زەوی، بینراو و نەبینراو، تەخت یان دەسەڵات، سەرۆکایەتی یان حوکومڕانی، هەمووی لە ڕێگەی ئەوەوە و بۆ ئەو بەدیهێنران. ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەو یەکیگرتووە.