ئامۆس 13:9-15
ئامۆس 13:9-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت جوتیار بە سەپان دەگاتەوە و شێلەری ترێش بە چێنەری تۆو. چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت و هەموو گردەکانیش لێیان دەچۆڕێتەوە. ڕاپێچکراوانی ئیسرائیلی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە. «شارە کاولکراوەکان بنیاد دەنێنەوە و تێیدا نیشتەجێ دەبن. ڕەزەمێو دەچێنن و شەرابەکەی دەخۆنەوە، باخ دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن. لە خاکەکەیاندا دەیانچێنم، هەرگیز لەو خاکەی کە پێم داون هەڵناکەنرێن.» یەزدانی پەروەردگارت دەفەرموێت.
هاوبەشی بکە
ئامۆس 9 بخوێنەوە