لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئامۆس 6:5-9 - Compare All Versions

ئامۆس 6:5-9 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ڕوو لە یەزدان بکەن و بژین، ئەگینا وەک ئاگر پڕدەداتە بنەماڵەی یوسف، ئاگرەکەش دانیشتووانی بێت‌ئێل دەخوات و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە. ئەی ئەوانەی دادپەروەریتان کردە زەقنەبووت، ڕاستودروستیش بە زەویدا دەدەن! ئەوەی کەلووەکانی حەوتەوانە و ڕاوچی دروستکردووە، سێبەری مەرگ بۆ بەیان دەگۆڕێت و ڕۆژ وەک شەو تاریک دەکات، ئاوی دەریا بانگ دەکات و بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕێژێت، ناوی یەزدانە، ئەوەی وێرانی بەسەر قەڵادا دەبارێنێت و وێرانی بەسەر شاری قەڵابەنددا دێت.

هاوبەشی بکە
ئامۆس 5 KSS