ئامۆس 21:5-27
ئامۆس 21:5-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ڕقم لە جەژنەکانتان دەبێتەوە و ڕەتیان دەکەمەوە، چێژ لە کۆڕەکانتان نابینم. تەنانەت ئەگەر قوربانی سووتاندنەکان و پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵەتان پێشکەش بکەن ڕازی نابم، ئاوڕ لە قوربانی هاوبەشی نادەمەوە، لە دابەستەکانتان. ژاوەژاوی گۆرانییەکانتانم لێ دووربخەنەوە! گوێ لە ئاوازی سازەکانتان ناگرم. لەبری ئەوە با دادپەروەری وەک زێ بڕوات و ڕاستودروستیش وەک ڕووبارێکی هەمیشەیی. «ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟ بەڵکو نزرگەی پاشای خۆتان، بنکەی بتەکانتان هەڵگرت، پەیکەرەکانتان بۆ کەیوان، ئەستێرەی خوداوەندەکەتان، کە بۆ خۆتان دروستتان کرد.» لەبەر ئەوە یەزدان کە ناوی خودای سوپاسالارە، دەفەرموێت: «من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە دیمەشق دوورترە.»
هاوبەشی بکە
ئامۆس 5 بخوێنەوە