کردار 26:9-30
کردار 26:9-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ شاوول هاته یروشلایم، هه‌وڵی دا بچێته پاڵ قوتابییه‌كان، هه‌مووان لێی ده‌ترسان و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه قوتابییه. جا به‌رنڤا بردی و هێنایه لای په‌یامبه‌ران، بۆی گێڕانه‌وه چۆن له ڕێگادا په‌روه‌ردگاری بینیوه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها چۆن له دره‌مسوق به‌ئاشكرا باسی ناوی ئیشۆعی كردووه. ئیتر له‌گه‌ڵیان له یروشلایم ده‌هات و ده‌چوو، به‌ئاشكرا باسی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری ده‌كرد. هه‌روه‌ها قسه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جووه یۆنانییه‌كان ده‌كرد، ئه‌وانیش هه‌وڵیان دا بیكوژن. كاتێ برایان به‌مه‌یان زانی بردییانه قه‌یسه‌ڕییه و بۆ ته‌رسوسیان نارد.
کردار 26:9-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک شاول گەیشتە ئۆرشەلیم، هەوڵی دا بچێتە پاڵ قوتابییەکان، بەڵام هەموو لێی ترسان و باوەڕیان نەدەکرد کە بووبێتە قوتابی. بەڵام بەرناباس بردی و هێنایە لای نێردراوان، بۆی گێڕانەوە چۆن لە ڕێگادا عیسای خاوەن شکۆی بینیوە و قسەی لەگەڵ کردووە، هەروەها چۆن لە دیمەشق ئازایانە بە ناوی عیساوە مزگێنیی ڕاگەیاندووە. ئیتر لەگەڵیان لە ئۆرشەلیم دەهات و دەچوو، بە چاونەترسییەوە بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە مزگێنیی ڕادەگەیاند. هەروەها قسە و مشتومڕی لەگەڵ جولەکە یۆنانییەکان دەکرد، ئەوانیش هەوڵیان دا بیکوژن. کاتێک باوەڕداران بەمەیان زانی بردیانە قەیسەرییە و بۆ تەرسۆسیان نارد.