لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 9:8-25

کردار 9:8-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پێشتر له‌ شاره‌كه‌ پیاوێک هه‌بوو ناوی سیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی شمرنی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: من شتێكی مه‌زنم!. گه‌وره‌ و بچووک هه‌موو دوای ده‌كه‌وتن و ده‌یانووت: “ئه‌مه‌یه‌ هێزی مه‌زنی خودا”. ئه‌وان دوای ده‌كه‌وتن، چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌ جادووه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوون. به‌ڵام كاتێ پیلیپوس موژده‌ی ده‌رباه‌ری پاشایه‌تی خودا و ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی پێدان، بڕوایان كرد، ژن و پیاویش عه‌مادكران. سیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ عه‌مادكرا دوای پیلیپوس كه‌وت، نیشانه‌ و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو. كاتێ په‌یامبه‌ران له‌ یروشلایم بیستیان شمرن وشه‌ی خودای په‌سه‌ند كردووه‌، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بۆ ناردن. كاتێ هاتن، نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕووحی پارسا وه‌ربگرن، چونكه‌ هێشتا نه‌هاتبووه‌ سه‌ر كه‌سیان، ته‌نها به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكرابوون. جا ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و ڕووحی پارسایان وه‌رگرت. كاتێ سیمۆن بینی به‌ ده‌ست دانانی په‌یامبه‌ران ڕووحه‌كه‌ ده‌درێت، پاره‌ی بۆ هێنان و وتی: “ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ منیش بده‌ن، تاكو ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێک دابنێم ڕووحی پارسا وه‌ربگرێت”. په‌تڕۆس پێی وت: “با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت! چونكه‌ واتزانی به‌هره‌ی خودا به‌ پاره‌ دسێنرێت! له‌م شته‌دا نه‌ به‌شت هه‌یه‌ و نه‌ پشک، چونكه‌ دڵت به‌رامبه‌ر خودا ڕاست نییه‌. له‌م خراپه‌یه‌ت تۆبه‌ بكه‌ و له‌ په‌روه‌ردگار بپاڕێوه‌ به‌ڵكو له‌ هزری دڵت خۆش بێت، چونكه‌ ده‌تبینم له‌ تاڵی تاڵاو و به‌ندی گوناهیت”. سیمۆن وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “ئێوه‌ له‌ پێناوی من داوا له‌ په‌روه‌ردگار بكه‌ن، تاكو هیچ شتێک له‌وه‌ی باستان كرد به‌ سه‌رمدا نه‌یه‌ت”. ئینجا دوای ئه‌وه‌ی گه‌واهییان دا و به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار قسه‌یان كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ یروشلایم و موژده‌یان دایه‌ زۆر گوندی شمرنی.

هاوبەشی بکە
کردار 8 بخوێنەوە

کردار 9:8-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پێشتر لە شارەکە پیاوێک هەبوو ناوی شیمۆن بوو، جادووی دەکرد و خەڵکی سامیرەی سەرسام کردبوو، دەیگوت: «پیاوێکی پایەبەرزم!» گەورە و بچووک هەموو گوێیان لێ دەگرت و دەیانگوت: «ئەم پیاوە بە هێزی خودای گەورە ناودەبردرێت.» ئەوان گوێیان بۆ دەگرت، چونکە لەمێژ بوو بە جادووەکەی سەرسامی کردبوون. بەڵام کاتێک فیلیپۆس مزگێنیی پاشایەتی خودا و ناوی عیسای مەسیحی پێدان، باوەڕیان کرد و ژن و پیاو لە ئاو هەڵکێشران. شیمۆنیش باوەڕی هێنا و لە ئاو هەڵکێشرا، ئینجا دوای فیلیپۆس کەوت و سەرسام بوو بەو نیشانە و پەرجووە گەورانەی کە دەیبینی. کاتێک نێردراوان لە ئۆرشەلیم بیستیان سامیرە پەیامی خودای قبوڵ کردووە، پەترۆس و یۆحەنایان بۆ ناردن. کاتێک هاتن، نوێژیان بۆ کردن بۆ ئەوەی ڕۆحی پیرۆز وەربگرن، چونکە هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەهاتبووە سەر کەسیان، تەنها بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە لە ئاو هەڵکێشرابوون. جا پەترۆس و یۆحەنا دەستیان لەسەر دانان و ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرت. شیمۆن بینی کە نێردراوان دەستیان لەسەر خەڵک دادەنێن ڕۆحی پیرۆز دەدرێت، پارەی بۆ هێنان و گوتی: «ئەو دەسەڵاتە بە منیش بدەن، تاکو دەست لەسەر هەرکەسێک دابنێم ڕۆحی پیرۆز وەربگرێت.» پەترۆس پێی گوت: «با زیوەکەت لەگەڵ خۆت لەناوبچێت! چونکە واتزانی بەهرەی خودا بە پارە دەبێت! لەم شتەدا نە بەشت هەیە و نە پشک، چونکە دڵت بەرامبەر خودا ڕاست نییە. لەم خراپەیەت تۆبە بکە و لە مەسیحی خاوەن شکۆ بپاڕێوە بەڵکو لە مەبەستی دڵت خۆش بێت، چونکە دەتبینم کە پڕیت لە تاڵی و گیرۆدەی گوناهیت.» شیمۆن گوتی: «ئێوە لە پێناوی من داوا لە مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن، تاکو هیچ شتێک لەوەی باستان کرد بە سەرمدا نەیەت.» دوای ئەوەی پەترۆس و یۆحەنا لەبارەی عیساوە شایەتییان دا و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان ڕاگەیاند، گەڕانەوە ئۆرشەلیم و مزگێنییان دایە زۆر گوندی سامیرەیی.

هاوبەشی بکە
کردار 8 بخوێنەوە