لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 9:8-20

کردار 9:8-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پێشتر له‌ شاره‌كه‌ پیاوێک هه‌بوو ناوی سیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی شمرنی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: من شتێكی مه‌زنم!. گه‌وره‌ و بچووک هه‌موو دوای ده‌كه‌وتن و ده‌یانووت: “ئه‌مه‌یه‌ هێزی مه‌زنی خودا”. ئه‌وان دوای ده‌كه‌وتن، چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌ جادووه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوون. به‌ڵام كاتێ پیلیپوس موژده‌ی ده‌رباه‌ری پاشایه‌تی خودا و ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی پێدان، بڕوایان كرد، ژن و پیاویش عه‌مادكران. سیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ عه‌مادكرا دوای پیلیپوس كه‌وت، نیشانه‌ و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو. كاتێ په‌یامبه‌ران له‌ یروشلایم بیستیان شمرن وشه‌ی خودای په‌سه‌ند كردووه‌، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بۆ ناردن. كاتێ هاتن، نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕووحی پارسا وه‌ربگرن، چونكه‌ هێشتا نه‌هاتبووه‌ سه‌ر كه‌سیان، ته‌نها به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكرابوون. جا ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و ڕووحی پارسایان وه‌رگرت. كاتێ سیمۆن بینی به‌ ده‌ست دانانی په‌یامبه‌ران ڕووحه‌كه‌ ده‌درێت، پاره‌ی بۆ هێنان و وتی: “ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ منیش بده‌ن، تاكو ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێک دابنێم ڕووحی پارسا وه‌ربگرێت”. په‌تڕۆس پێی وت: “با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت! چونكه‌ واتزانی به‌هره‌ی خودا به‌ پاره‌ دسێنرێت!

هاوبەشی بکە
کردار 8 بخوێنەوە

کردار 9:8-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پێشتر لە شارەکە پیاوێک هەبوو ناوی شیمۆن بوو، جادووی دەکرد و خەڵکی سامیرەی سەرسام کردبوو، دەیگوت: «پیاوێکی پایەبەرزم!» گەورە و بچووک هەموو گوێیان لێ دەگرت و دەیانگوت: «ئەم پیاوە بە هێزی خودای گەورە ناودەبردرێت.» ئەوان گوێیان بۆ دەگرت، چونکە لەمێژ بوو بە جادووەکەی سەرسامی کردبوون. بەڵام کاتێک فیلیپۆس مزگێنیی پاشایەتی خودا و ناوی عیسای مەسیحی پێدان، باوەڕیان کرد و ژن و پیاو لە ئاو هەڵکێشران. شیمۆنیش باوەڕی هێنا و لە ئاو هەڵکێشرا، ئینجا دوای فیلیپۆس کەوت و سەرسام بوو بەو نیشانە و پەرجووە گەورانەی کە دەیبینی. کاتێک نێردراوان لە ئۆرشەلیم بیستیان سامیرە پەیامی خودای قبوڵ کردووە، پەترۆس و یۆحەنایان بۆ ناردن. کاتێک هاتن، نوێژیان بۆ کردن بۆ ئەوەی ڕۆحی پیرۆز وەربگرن، چونکە هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەهاتبووە سەر کەسیان، تەنها بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە لە ئاو هەڵکێشرابوون. جا پەترۆس و یۆحەنا دەستیان لەسەر دانان و ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرت. شیمۆن بینی کە نێردراوان دەستیان لەسەر خەڵک دادەنێن ڕۆحی پیرۆز دەدرێت، پارەی بۆ هێنان و گوتی: «ئەو دەسەڵاتە بە منیش بدەن، تاکو دەست لەسەر هەرکەسێک دابنێم ڕۆحی پیرۆز وەربگرێت.» پەترۆس پێی گوت: «با زیوەکەت لەگەڵ خۆت لەناوبچێت! چونکە واتزانی بەهرەی خودا بە پارە دەبێت!

هاوبەشی بکە
کردار 8 بخوێنەوە