لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 30:8-35

کردار 30:8-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئیتر پیلیپوس په‌له‌ی كرد و گوێی لێبوو سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ر ده‌خوێنێته‌وه‌. وتی: “ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه‌ تێیده‌گه‌یت؟” وتی: “چۆن بتوانم ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕێبه‌رایه‌تیم نه‌كات؟”. جا پیلیپوسی بانگكرد سه‌ربكه‌وێت و له‌گه‌ڵی دابنیشێت. ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سیپاره‌كه‌ كه‌ ده‌یخوێنده‌وه‌ ئه‌مه‌ بوو: {وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین بردرا، وه‌ک به‌رخێكی بێده‌نگ له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی خوری لێده‌بڕێته‌وه‌، ئاوا ده‌می نه‌كرده‌وه‌. له‌ خاكساریی خۆی بوو و مافی لێ زه‌وت كرا. نه‌وه‌كانی كێ باسیان بكات؟ چونكه‌ ژیانی له زه‌وی هه‌ڵگیرا} . خه‌ساوه‌كه‌ پرسی له‌ پیلیپوس كرد و وتی: “پرسێكم هه‌یه‌: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ باسی كێ ده‌كات؟ باسی خۆی یان یه‌كێكی دیكه‌؟” پیلیپوس ده‌می كرده‌وه‌ و له‌م سیپاره‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد موژده‌ی ئیشۆعی پێ دا.

هاوبەشی بکە
کردار 8 بخوێنەوە