کردار 38:5-42
کردار 38:5-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێستاش پێتان ده‌ڵێم: له‌م پیاوانه دوور بكه‌ونه‌وه و لێیانگه‌ڕێن! چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه یاخود ئه‌م كاره له خه‌ڵكه‌وه بێت، ئه‌وا تێكده‌چێت. ئه‌گه‌ریش له خوداوه بێت، ناتوانن تێكی بده‌ن، ئه‌گینا خۆتان ده‌بیننه‌وه دژی خودا ده‌جه‌نگن”. جا به قسه‌یان كرد، ئیتر په‌یامبه‌رانیان بانگ‌كرد و قامچییان لێدان، ڕایانسپاردن ناوی ئیشۆع نه‌هێنن، ئینجا ئازادیان كردن. به‌ڵام ئه‌وان به دڵشادییه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریم ده‌رچوون، چونكه وا دانران شایانی ئه‌وه بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت. ئیتر هه‌موو ڕۆژێک له په‌رستگا و له ماڵان‌دا، خه‌ڵكیان فێرده‌كرد و موژده‌ی ئیشۆعی مه‌سیحیان ده‌دا.
کردار 38:5-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێستاش ئامۆژگاریتان دەکەم، لەم پیاوانە دوور بکەونەوە و وازیان لێ بهێنن، چونکە ئەگەر ئەم بیروباوەڕە و کارە لە خەڵکەوە بێت، تێکدەچێت. بەڵام ئەگەر لە خوداوە بێت، ناتوانن تێکی بدەن، ئەگینا خۆتان دەبیننەوە لە دژی خودا دەجەنگن.» وتەکانی قایلی کردن، بۆیە نێردراوانیان بانگکرد و فەرمانیان دا کە بدرێنە بەر قامچی. ئینجا فەرمانیان پێکردن ناوی عیسا نەهێنن و ئازادیان کردن. ئیتر نێردراوان بە دڵشادییەوە لەبەردەم ئەنجومەنی باڵا هاتنە دەرەوە، چونکە بە شیاوی ئەوە دانران کە لە پێناو ناوی عیسادا سووکایەتییان پێ بکرێت. ئیتر هەموو ڕۆژێک لە حەوشەکانی پەرستگا و لە ماڵان‌دا، بێ‌وچان خەڵکیان فێردەکرد و مزگێنییان دەدا کە عیسا مەسیحەکەیە.