کردار 25:5-33
کردار 25:5-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا یه‌كێک هات هه‌واڵی پێ دان و وتی: “ئه‌وه‌تا ئه‌و پیاوانه‌ی فڕێتاندانه زیندان، وا له په‌رستگادا ڕاوه‌ستاون و گه‌ل فێر ده‌كه‌ن!”. ئه‌وسا سه‌رۆک و پاسه‌وانان و ڕاژه‌وانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی په‌یامبه‌رانیان هێنا، چونكه ده‌ترسان گه‌ل به‌ردبارانیان بكه‌ن. كاتێ ئه‌وانیان هێنا له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریمدا ڕایانگرتن، كاهینی باڵا لێی پرسین: “به توندی فه‌رمانمان پێ نه‌كردن كه خه‌ڵكی به‌م ناوه فێر نه‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌تا یروشلایمتان له فێركردنه‌كانتان پڕ كردووه و ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌و پیاوه بخه‌نه ئه‌ستۆمان”. په‌تڕۆس و په‌یامبه‌ران وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “ده‌بێت خودا له خه‌ڵک زیاتر گوێڕایه‌ڵی بكرێت. خوداوه‌ندی باوكانمان ئیشۆعی هه‌ستانده‌وه، ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی له‌سه‌ر ته‌خته‌دار كوشتتان. خودا ئه‌می وه‌ک سه‌رۆک و ڕزگاریده‌ر به ده‌سته‌ڕاستی خۆی به‌رزی كرده‌وه، تاكو تۆبه‌كردن و لێخۆشبوونی گوناه به ئیسڕائیل ببه‌خشێت. ئێمه گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو زۆر تووڕه بوون، ویستیان بیانكوژن.
کردار 25:5-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا یەکێک هات و گوتی: «ئەو پیاوانەی فڕێتاندانە زیندانەوە، وا لە حەوشەکانی پەرستگادا ڕاوەستاون و خەڵکی فێر دەکەن.» ئەوسا سەرۆک و پاسەوانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی نێردراوانیان هێنا، چونکە دەترسان گەل بەردبارانیان بکەن. کاتێک ئەوانیان هێنا و لەبەردەم ئەنجومەنی باڵادا ڕایانگرتن، سەرۆکی کاهینان لێی پرسین: «بە توندی فەرمانمان پێ کردن خەڵکی بەم ناوە فێر نەکەن، ئەوەتا ئۆرشەلیمتان لە فێرکردنەکانتان پڕکردووە و دەتانەوێ خوێنی ئەم پیاوە بخەنە ئەستۆمان.» پەترۆس و نێردراوان وەڵامیان دایەوە: «دەبێت گوێڕایەڵی بۆ خودا بێت زیاتر لەوەی بۆ خەڵک! خودای باوباپیرانمان عیسای هەستاندەوە، ئەوەی بە هەڵواسینی لەسەر دار کوشتتان. خودا ئەوی وەک سەرۆک و ڕزگارکەر بۆ دەستەڕاستی خۆی بەرز کردەوە، تاکو تۆبەکردن و لێخۆشبوونی گوناه بە ئیسرائیل ببەخشێت. ئێمە شایەتی ئەم شتانەین، هەروەها ڕۆحی پیرۆزیش، ئەوەی خودا بەخشیویەتییە ئەوانەی گوێڕایەڵن بۆی.» کاتێک گوێیان لێ‌بوو زۆر تووڕە بوون، ویستیان بیانکوژن.