لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 24:4-30

کردار 24:4-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ ئه‌مه‌یان بیست، به‌ یه‌ک دڵ هاواریان بۆ خودا كرد و وتیان: “ئه‌ی گه‌وره‌، تۆی خوداوه‌ندی دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه‌. له‌سه‌ر زاری داویدی ڕاژه‌وانت فه‌رمووت: {بۆچی نه‌ته‌وه‌كان وروژاون وگه‌لان بیری ناڕه‌وا ده‌كه‌ن؟ پاشایانی زه‌وی هه‌ستان، سه‌رۆكه‌كان پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ دژی په‌روه‌ردگار و مه‌سیحه‌كه‌ی} . چونكه‌ به‌ ڕاستی، هیڕوودس و پیڵاتوسی پونتی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ و گه‌لانی ئیسڕائیل دژی ئیشۆع یه‌كیان گرت، ڕاژه‌وانه‌ پارسا‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانت كرد، تاكو هه‌رچی له‌پێشا ده‌ستت و خواستت نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو بیكه‌ن. ئێستاش په‌روه‌ردگار، سه‌یری هه‌ڕه‌شه‌كانیان بكه‌، به‌ كۆیله‌كانی خۆت ببه‌خشه‌ كه‌ به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی به‌ فه‌رمووده‌كانت بدوێن، كاتێ ده‌ستت ده‌به‌یت تاكو چاكبوونه‌وه‌ و نیشانه‌ و په‌رجو به‌ ناوی ئیشۆعی ڕاژه‌وانی پارساته‌وه‌ بكرێت”.

هاوبەشی بکە
کردار 4 بخوێنەوە

کردار 24:4-30 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک هاوڕێیەکانیان ئەمەیان بیست، هەموویان بە یەک دەنگ هاواریان بۆ خودا کرد: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆی دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە. لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆز لەسەر زاری داودی باوکمان و بەندەی خۆت فەرمووت: «﴿بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی‏.﴾ لەبەر ئەوەی بە ڕاستی لەم شارەدا، هێرۆدس و پیلاتۆسی پۆنتی و ناجولەکەکان و گەلی ئیسرائیل لە دژی عیسای خزمەتکاری پیرۆزت یەکیانگرت، ئەوەی کە دەستنیشانت کرد. ئەو کارەیان ئەنجام دا کە هێز و خواستی تۆ پێشوەخت نەخشەیان بۆ کێشابوو کە دەبێت ڕووبدەن. ئێستاش ئەی یەزدان، سەیری هەڕەشەکانیان بکە، توانای ئەوە بە خزمەتکارەکانت ببەخشە کە بەوپەڕی ئازایەتییەوە بە وشەکانت بدوێن. دەستت درێژ بکە تاکو چاکبوونەوە و نیشانە و پەرجوو بە ناوی عیسای خزمەتکاری پیرۆزتەوە بکرێت.»

هاوبەشی بکە
کردار 4 بخوێنەوە