کردار 8:3-10
کردار 8:3-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ڵبه‌زییه‌وه و ڕاوه‌ستا و ڕێی كرد، له‌گه‌ڵیان چووه نێو په‌رستگا، ڕێی ده‌كرد و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه و ستایشی خودای ده‌كرد. هه‌موو گه‌ل بینییان ڕێ ده‌كات و ستایشی خودا ده‌كات. جا ناسییانه‌وه كه ئه‌وه‌یه بۆ سواڵكردن له‌لای ده‌رگای جوانی په‌رستگا داده‌نیشت، سه‌رسامی و حه‌په‌ساوییش دایگرتن له‌وه‌ی به‌سه‌ری هات.
هاوبەشی بکە
کردار 3 بخوێنەوەکردار 8:3-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر هەڵبەزییەوە و ڕاوەستا و دەستی بە ڕۆیشتن کرد، لەگەڵیان چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەڕۆیشت و هەڵدەبەزییەوە و ستایشی خودای دەکرد. هەموو خەڵک بینییان دەڕوات و ستایشی خودا دەکات. جا کاتێک خەڵکەکە زانییان ئەمە ئەو کەسەیە کە بۆ سواڵکردن لەلای دەرگای پەرستگا دادەنیشت، ئەوەی پێی دەگوترا جوان، سەرسامی و حەپەساوی دایگرتن لەوەی بەسەری هاتووە.
هاوبەشی بکە
کردار 3 بخوێنەوە