کردار 2:3-7
کردار 2:3-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیاوێک به زگ‌ماک ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه پێی ده‌ووترا “جوان”. په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی بینی به نیازن بێنه نێو په‌رستگا، داوای خێری لێ‌كردن. په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یوخه‌ننه‌ن تێی‌ڕووانی، وتی: “سه‌یرمان بكه!” ئه‌ویش چاوی تێبڕین و چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكیان لێ وه‌رگرێت. په‌تڕۆس وتی: “نه زێڕ و نه زیوم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه ده‌تده‌مێ: به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تییه‌وه، هه‌سته و ڕێ بكه!”. ئینجا ده‌ستی ڕاستی گرت و هه‌ڵیستاند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته پێ و پاژنه‌كانی.
کردار 2:3-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەردەم دەرگای پەرستگادا کە پێی دەگوترا دەرگای جوان، پیاوێک بە زگ‌ماک ئیفلیج دانیشتبوو، هەموو ڕۆژێک هەڵیاندەگرت و لەوێ دایاندەنا تاکو سواڵ بکات لەوانەی دەهاتنە حەوشەکانی پەرستگاکەوە. کاتێک ئەو پیاوە بینی کە پەترۆس و یۆحەنا بە نیازن بێنە ناو حەوشەکانی پەرستگا، داوای خێری لێکردن. پەترۆس و یۆحەنا بە وردی تێیانڕوانی، ئینجا پەترۆس گوتی: «سەیرمان بکە!» ئەویش چاوی تێبڕین و چاوەڕێی دەکرد شتێکیان لێ وەربگرێت. پەترۆس گوتی: «زێڕ و زیوم نییە، بەڵام ئەوەی هەمە دەتدەمێ. بە ناوی عیسای مەسیحی ناسیرەییەوە، هەستە و بڕۆ!» ئینجا بە دەستی ڕاستی گرتی و هەڵیستاند، دەستبەجێ هێز کەوتە پێ و پاژنەکانی.