کردار 19:3-23
کردار 19:3-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه تاكو گوناهه‌كانتان بسڕێنه‌وه، تاكو له‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه كاتی حه‌سانه‌وه‌تان بێت و ئیشۆعی مه‌سیحتان بۆ بنێرێته‌وه كه پێشتر بۆتانی دیاری كردبوو، ئه‌وه‌ی ده‌بێت له ئاسمان بیهێڵێته‌وه، تاكو كاتی چاككردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی له كۆنه‌وه خودا له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌ره پارساكانی باسی كردووه. مووشێش به باوكانی وت: {په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندتان له‌نێو برایانتاندا پێغه‌مبه‌رێكی وه‌ک منتان بۆ په‌یدا ده‌كات، له هه‌موو ئه‌وه‌ی پێتانی ده‌ڵێت گوێی لێ بگرن. جا هه‌ر كه‌سێک گوێ له‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌گرێت له‌ناو گه‌ل ده‌بڕدرێته‌وه} .
کردار 19:3-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خودا تاکو گوناهەکانتان بسڕێنەوە، بۆ ئەوەی لەلای یەزدانەوە کاتی حەسانەوەتان بێت و مەسیحتان بۆ بنێرێتەوە، ئەو عیسایەی کە پێشتر بۆتانی دیاری کردبوو. ئەوەی دەبێت لە ئاسمان بیهێڵێتەوە، هەتا کاتی چاککردنەوەی هەموو شتێک، ئەوەی لە کۆنەوە خودا لەسەر زاری پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە باسی کردووە. موساش گوتی: ﴿یەزدانی پەروەردگارتان لەنێو برایانتاندا پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دادەنێت، دەبێت گوێ لە هەموو ئەو شتانە بگرن کە پێتانی دەڵێت. جا هەرکەسێک گوێ لەم پێغەمبەرە نەگرێت لەنێو گەل دادەبڕدرێت.﴾