کردار 25:28-28
کردار 25:28-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا به جیاوازی بیروڕاوه ئه‌وێیان به‌جێهێشت كه پۆڵۆس قسه‌یه‌كی بۆ كردن: “ڕووحی پارسا به‌هۆی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ره‌وه ڕاستی به باوباپیرانتان فه‌رمووه: {بڕۆ لای ئه‌م گه‌له و پێی بڵێ: بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، چونكه دڵی ئه‌م گه‌له ڕه‌ق بووه، گوێیان گران بووه، چاویان نوقاندووه، نه‌وه‌ک به چاویان ببینن وبه گوێیان ببیستن، به دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، منیش چاكیان بكه‌مه‌وه} . با له‌لاتان زانراو بێت، ڕزگاریی خودا بۆ نه‌ته‌وه‌كان نێردرا، ئه‌وانیش گوێ ده‌گرن!”.
کردار 25:28-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا بە جیاوازی بیروڕاوە ئەوێیان بەجێهێشت کاتێک پۆڵس دوایین قسەی بۆ کردن: «ڕۆحی پیرۆز لە ڕێگەی ئیشایا پێغەمبەرەوە ڕاستی بە باوباپیرانتان فەرمووە: «﴿بڕۆ لای ئەم گەلە و پێی بڵێ: ”ئێوە هەمیشە دەبیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن، ئێوە هەمیشە سەیر دەکەن بەڵام هەرگیز نابینن!“ چونکە دڵی ئەم گەلە ڕەق بووە و گوێیان قورس بووە، چاویان نوقاندووە، نەوەک بە چاویان ببینن و بە گوێیان ببیستن و بە دڵیان تێبگەن و بگەڕێنەوە، منیش چاکیان بکەمەوە.﴾ «با لەلاتان زانراو بێت، ڕزگاریی خودا بۆ ناجولەکەکان نێردرا، ئەوانیش گوێ دەگرن.»