کردار 23:28-26
کردار 23:28-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد و زۆر كه‌س هاتنه خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه و گه‌واهیی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به ته‌وراتی مووشێ و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی ئیشۆع قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت. جا هه‌ندێكیان به‌و قسانه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێ هات، هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان نه‌كرد. ئینجا به جیاوازی بیروڕاوه ئه‌وێیان به‌جێهێشت كه پۆڵۆس قسه‌یه‌كی بۆ كردن: “ڕووحی پارسا به‌هۆی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ره‌وه ڕاستی به باوباپیرانتان فه‌رمووه: {بڕۆ لای ئه‌م گه‌له و پێی بڵێ: بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن،
کردار 23:28-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆژێکیان بۆ دیتنی پۆڵس دیاری کرد و زۆر کەس هاتنە ماڵەکەی. ئەویش لە بەیانییەوە تاکو ئێوارە بۆیانی ڕوون دەکردەوە و شایەتی بۆ پاشایەتی خودا دەدا، هەوڵی دەدا بە تەوراتی مو‌سا و پەڕتووکی پێغەمبەران دەربارەی عیسا قەناعەتیان پێ بهێنێت. جا هەندێکیان بەو قسانەی قایل بوون، هەندێکیش باوەڕیان نەکرد. ئینجا بە جیاوازی بیروڕاوە ئەوێیان بەجێهێشت کاتێک پۆڵس دوایین قسەی بۆ کردن: «ڕۆحی پیرۆز لە ڕێگەی ئیشایا پێغەمبەرەوە ڕاستی بە باوباپیرانتان فەرمووە: «﴿بڕۆ لای ئەم گەلە و پێی بڵێ: ”ئێوە هەمیشە دەبیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن، ئێوە هەمیشە سەیر دەکەن بەڵام هەرگیز نابینن!“