کردار 2:28-3
کردار 2:28-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دانیشتووانه‌كه‌ی كه به‌ربه‌ری بوون چاكه‌یه‌كی له ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه ئاگریان بۆ كردینه‌وه و پێشوازییان له هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین. پۆڵۆس چیلكه‌ی زۆری كۆكرده‌وه و خستییه ئاگره‌كه، مارێک له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه ده‌رپه‌ڕی و خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی.
هاوبەشی بکە
کردار 28 بخوێنەوەکردار 2:28-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دانیشتووانەکەی چاکەیەکی لە ڕادەبەدەریان لەگەڵ کردین. ئاگریان بۆ کردینەوە و پێشوازییان لە هەموومان کرد، چونکە باران دەباری و کەشوهەوا سارد بوو. پۆڵس هەندێک چیلکەی کۆکردەوە و خستییە ئاگرەکە، تیرەمارێک لەبەر گەرماییەکە دەرپەڕی و خۆی بە دەستیەوە هەڵواسی.
هاوبەشی بکە
کردار 28 بخوێنەوە