کردار 13:27-38
کردار 13:27-38 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کە شنەبای باشوور هەڵیکرد، وایانزانی بە مرازیان گەیشتن، لەنگەریان بەرزکردەوە و بە نزیک کەناری کریتدا تێدەپەڕین. بەڵام دوای کەمێک تۆفانێک کە بە «باکووری ڕۆژهەڵات» ناسراوە لەلای دوورگەکەوە هەڵیکرد و کەشتییەکەی گرتەوە و نەیتوانی ڕووبەڕووی بێتەوە، خۆمان بەدەستەوە دا و تۆفانەکە ئێمەی لەگەڵ خۆی برد. تۆفانەکە ئێمەی بەرەو پەنای دوورگەیەکی بچووک برد کە ناوی کەودا بوو، بە زەحمەت توانیمان بەلەمی ڕزگاربوون بخەینە ژێر ڕکێفمانەوە. کاتێک بەلەمەکەیان بەرز کردەوە، گوریسیان بۆ بەستنەوەی کەشتییەکە بەکاردەهێنا. دەترسان بکەونە ناو تەنکاوی سیرتیس، بۆیە لە کەشتییەکەوە لەنگەری دەریایان دابەزاند، بەو شێوەیە تۆفانەکە کەشتییەکەی برد. بۆ بەیانی ڕەشەباکە توند بوو، دەستیان بە سووککردنی بارەکە کرد. لە ڕۆژی سێیەم بە دەستی خۆیان کەلوپەلی کەشتییەکەیان فڕێ‌دا. ماوەیەکی درێژ نە خۆرمان بینی و نە ئەستێرە، هەتا دەهات ڕەشەباکە بەهێزتر دەبوو، لە کۆتاییدا هەموو هیوایەکی ڕزگاربوونمان بڕا. کاتێک ماوەیەکی زۆر بوو نانیان نەخواردبوو، پۆڵس لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا و گوتی: «کوڕینە، دەبووایە گوێتان لە من بگرتایە و کریتتان بەجێ نەهێشتایە، ئەوسا لەم تێکشکان و زیانە دوور دەبوون. ئێستاش لێتان دەپاڕێمەوە ورە بەرنەدەن، کەستان ژیانی لەدەست نادات، تەنها کەشتییەکە تێکدەشکێت، چونکە ئەمشەو فریشتەی ئەو خودایەی من هی ئەوم و دەیپەرستم، هاتە لام و گوتی: ”پۆڵس مەترسە! دەبێت تۆ لەبەردەم قەیسەر ڕاوەستیت و خودا ژیانی هەموو ئەوانەت دەداتێ کە لەگەڵت گەشت دەکەن.“ کەواتە کوڕینە، ورەبەرز بن، چونکە باوەڕم بە خودا هەیە کە ئاوا دەبێت، وەک ئەوەی پێی فەرمووم. بەڵام دەبێت بکەوینە سەر دوورگەیەک.» لە شەوی چواردەیەمیندا کە هێشتا تۆفانەکە لە دەریای ئەدریا کەشتییەکەی لەگەڵ خۆی دەبرد، لە نیوەشەودا کەشتیوانان وایانزانی لە وشکانی نزیک دەبنەوە. کە پێوایان بینییان بیست باڵایە. کەمێک ڕۆیشتن و پێوایانەوە بینییان پازدە باڵایە. دەترسان نەوەک بکەونە سەر بەرد، لە پشتەوە چوار لەنگەریان شۆڕکردەوە و دەپاڕانەوە تاکو ڕۆژ هەڵبێت. کەشتیوانان هەوڵیان دا لە کەشتییەکە هەڵبێن، بەلەمی ڕزگاربوونیان بۆ دەریا شۆڕکردەوە بە بیانووی ئەوەی دەیانەوێ چەند لەنگەرێک لە پێشەوە شۆڕبکەنەوە. پۆڵس بە سەرپەل و سەربازەکانی گوت: «ئەگەر ئەمانە لە کەشتییەکەدا نەمێننەوە، ناتوانن ڕزگارتان بێت.» ئەوسا سەربازەکان گوریسی بەلەمی ڕزگاربوونیان بڕی و وازیان لێی هێنا بکەوێت. کاتێک خەریک بوو ڕۆژ هەڵدەهات، پۆڵس تکای لە هەمووان کرد نان بخۆن و گوتی: «ئەمە ڕۆژی چواردەیەمینە و ئێوە چاوەڕوان و بەردەوامن بێ ئەوەی هیچ بخۆن و هیچ وەربگرن. بۆیە تکاتان لێ دەکەم نان بخۆن، چونکە ئەمە بۆ ڕزگاربوونتانە. کەستان تاڵێک لە قژی سەری نافەوتێت.» کە ئەمەی گوت، نانێکی هەڵگرت و لەبەردەم هەمووان سوپاسی خودای کرد، ئینجا لەتی کرد و دەستی بە خواردن کرد. ئیتر هەموویان ورەیان بەرزبووەوە و نانیان خوارد. ئەوانەی ناو کەشتییەکە هەموومان دوو سەد و حەفتا و شەش کەس بووین. کە تێر نانیان خوارد، بە فڕێدانی دانەوێڵەکە بۆ ناو دەریا کەشتییەکەیان سووککرد.
کردار 13:27-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه شنه‌بای باشوور هه‌ڵیكرد، وایانزانی به مرازیان گه‌یشتن، له‌نگه‌ریان به‌رزكرده‌وه و به نزیک كه‌ناری قرێتێدا تێده‌په‌ڕین. به‌ڵام دوای كه‌مێک گه‌رده‌لوولێک هه‌ڵیكرد، پێی ده‌ووترا ئهورۆكلیدۆن. كه كه‌شتییه‌كه‌ی گرته‌وه و نه‌یتوانی ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه، خۆمان به‌ده‌سته‌وه دا و هاژووراین. به‌ره‌و په‌نای دوورگه‌یه‌ک چووین ناوی كله‌ودی بوو، به زه‌حمه‌ت توانیمان كه‌شتیی ڕزگاربوون بخه‌ینه ژێر ڕكێفمانه‌وه. كاتێ به‌رزیان كرده‌وه، گوریسیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه به‌كارهێنا. ده‌ترسان بكه‌ونه نێو ته‌نكاوی سیرتیس، ئیتر چارۆگه‌كانیان دابه‌زاند و ئاوا هاژووراین. بۆ سبه‌ینێ ڕه‌شه‌باكه توند بوو، ده‌ستیان به سووككردنی باره‌كه كرد. له ڕۆژی سێیه‌مدا به ده‌ستی خۆمان كه‌لوپه‌لی كه‌شتییه‌كه‌مان فڕێ‌دا. ڕۆژانێكی زۆر نه خۆرمان بینی و نه ئه‌ستێره، ڕه‌شه‌باكه به‌هێزتر ده‌بوو، له كۆتاییدا هه‌موو هیوایه‌كی ڕزگاربوونمان بڕا. كاتێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و وتی: “كوڕینه، ده‌بووایه گوێتان له من بگرتایه و قرێتێتان به‌جێ نه‌هێشتایه، ئه‌وسا له‌م تێك‌شكان و زیانه دوور ده‌بوون. ئێستاش ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه كه دڵخۆش بن، چونكه كه‌ستان ژیانی له‌ده‌ست نادات، كه‌شتییه‌كه نه‌بێت. چونكه ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته لام، فه‌رمووی: پۆڵۆس مه‌ترسه! ده‌بێت تۆ له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ڕ ڕاوه‌ستیت و ئه‌وه‌تا خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌داتێ كه له‌گه‌ڵت گه‌شت ده‌كه‌ن. كه‌واته كوڕینه، دڵخۆش بن. چونكه باوه‌ڕم به خودا هه‌یه كه ئاوا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم وتراوه. به‌ڵام ده‌بێت بكه‌وینه سه‌ر دوورگه‌یه‌ک”. له شه‌وی چوارده‌یه‌میندا كه هێشتا له ده‌ریای هدرییوس وێڵ بووین و ده‌هاژووراین، له نیوه شه‌ودا كه‌شتیوانان وایانزانی له وشكایی نزیک ده‌بنه‌وه. كه پێوایان بینییان بیست باڵایه. كه‌مێک ڕۆیشتن و پێوایانه‌وه بینییان پازده باڵایه. ده‌ترسان نه‌وه‌ک بكه‌ونه سه‌ر به‌رد، له پشته‌وه چوار له‌نگه‌ریان شۆڕكرده‌وه و ده‌پاڕانه‌وه تاكو ڕۆژ هه‌ڵبێت. كه‌شتیوانان هه‌وڵیان دا له كه‌شتییه‌كه هه‌ڵبێن، كه‌شتیی ڕزگاربوونیان بۆ ده‌ریا شۆڕكرده‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ چه‌ند له‌نگه‌رێک بهاوێنه پێشه‌وه. پۆڵۆس به سه‌رپه‌ل و سه‌ربازه‌كانی وت: “ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له كه‌شتییه‌كه‌دا نه‌مێننه‌وه، ئه‌وا ئێوه ڕزگارتان نابێت”. ئه‌وسا سه‌ربازه‌كان گوریسی كه‌شتیه‌كه‌یان بڕی و هێشتیان بكه‌وێت. كاتێ خه‌ریک بوو ڕۆژ هه‌ڵده‌هات، پۆڵۆس تكای له هه‌مووان كرد نان بخۆن، وتی: “ئه‌مه ڕۆژی چوارده‌یه‌مینه و ئێوه چاوه‌ڕوان و به‌رده‌وامن بێ ئه‌وه‌ی هیچ بخۆن و هیچ وه‌ربگرن. بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م نان بخۆن، چونكه ئه‌مه بۆ ڕزگاربوونتانه. كه‌ستان تاڵێكی سه‌ری ناكه‌وێت”. كه ئه‌مه‌ی وت، نانێكی هه‌ڵگرت و له‌به‌رده‌م هه‌مووان سوپاسی خودای كرد، ئینجا له‌تیكرد و ده‌ستی به خواردن كرد. ئیتر هه‌موو دڵیان خۆش بوو و ئه‌وانیش نانیان برد. ئه‌وانه‌ی نێو كه‌شتییه‌كه هه‌موومان دوو سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش كه‌س بووین. كه تێر نانیان خوارد، به فڕێدانی گه‌نمه‌كان بۆ نێو ده‌ریا كه‌شتییه‌كه‌یان سووككرد.