کردار 19:26-32
کردار 19:26-32 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«ئەی شا ئەگریپاس، لەو کاتە بەلاوە سەرپێچی بینینی ئاسمانیم نەکردووە. یەکەم جار بۆ دانیشتووانی دیمەشق، پاشان ئۆرشەلیم و هەموو ناوچەکانی یەهودیا و دواتر بە ناجولەکەکانم ڕاگەیاند، کە تۆبە بکەن و بۆ لای خودا بگەڕێنەوە و لە ڕێگەی هەڵسوکەوتیانەوە تۆبەکردنەکەیان دەربخەن. لەبەر ئەمە جولەکەکان لە حەوشەکانی پەرستگادا منیان گرت و هەوڵیان دا بمکوژن. بەڵام هەتا ئەمڕۆش خودا یارمەتی داوم، بۆیە وەستاوم و شایەتی بۆ گەورە و بچووک دەدەم. هیچ ناڵێم جگە لەوەی کە پێغەمبەران و مو‌سا لەبارەی ئەوەی خەریکە ڕوودەدات گوتوویانە، کە مەسیحەکە ئازار بچێژێت و یەکەمی هەستانەوەی مردووان بێت و ڕووناکی بۆ گەلەکەی و نەتەوەکان ڕابگەیەنێت.» کاتێک پۆڵس بەم قسانە بەرگری لە خۆی دەکرد، فێستۆس هاواری کرد: «پۆڵس شێت بوویت! ئەوەندەت خوێندووەتەوە کە شێت بوویت.» پۆڵس گوتی: «فێستۆسی پایەبەرز، شێت نیم، بەڵام قسەی ڕاست و شیاو دەکەم. ئەم پاشایەی ئازادانە قسەی لەگەڵ دەکەم، ئەم شتانە دەزانێت، دڵنیام هیچ لەمانە لەلای شاراوە نییە، چونکە ئەم کارانە لە سووچێک نەکراون. ئەگریپاسی پاشا، باوەڕت بە پێغەمبەران هەیە؟ دەزانم باوەڕت هەیە.» ئەگریپاس بە پۆڵسی گوت: «دەتەوێت بەم کاتە کەمە قەناعەتم پێ بهێنی ببمە مەسیحی؟» پۆڵس گوتی: «کاتی کەم یان زۆر، لە خودا دەپاڕێمەوە نەک تەنها تۆ، بەڵکو هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ گوێم لێ دەگرن وەک منتان لێ بێت، بەڵام بێ ئەم زنجیرانە.» جا پاشا و فەرمانڕەوا و بەرنیکی و ئامادەبووان هەستان، دەڕۆیشتن و بە یەکتریان دەگوت: «ئەم پیاوە شتێکی نەکردووە شایانی سزای مردن یان گرتن بێت.» ئەگریپاس بە فێستۆسی گوت: «ئەگەر ئەم پیاوە داواکارییەکەی نەدابووایە قەیسەر، دەکرا ئازاد بکرایە.»
کردار 19:26-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌وساوه سه‌رپێچی بینینی ئاسمانیم نه‌كردووه، ئه‌ی شا ئه‌گریپاس، به‌ڵكو یه‌كه‌مجار بۆ دانیشتووانی دره‌مسوق و یروشلایم ڕامگه‌یاند، تاكو هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی ئیهوود، ئینجا نه‌ته‌وه‌كانیش تۆبه بكه‌ن و بۆ خودا بگه‌ڕێنه‌وه، كردارێک بكه‌ن له تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه جووه‌كان له په‌رستگادا منیان گرت و هه‌وڵیان دا بمكوژن. به‌ڵام له خوداوه یارمه‌تیم ده‌ستكه‌وت و تاكو ئه‌مڕۆ وه‌ستاوم، گه‌واهیی بۆ گه‌وره و بچووک ده‌ده‌م. ته‌نها ئه‌مه ده‌ڵێم كه پێغه‌مبه‌ران و مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌وه‌ی خه‌ریكه ڕووده‌دات وتوویانه، كه مه‌سیحه‌كه ئازار بچێژێت، یه‌كه‌می هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان بێت، خه‌ریكه ڕووناكی بۆ گه‌له‌كه و نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت”. كاتێ پۆڵۆس به‌م قسانه به‌رگریی ده‌كرد، پستۆس به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “پۆڵۆس تۆ وڕینه ده‌كه‌یت! زۆری په‌رتووكه‌كان واده‌كات وڕینه بكه‌یت!” پۆڵۆس وتی: “پستۆسی پایه به‌رز، وڕینه ناكه‌م، به‌ڵكو قسه‌ی ڕاست و شیاو ده‌كه‌م. چونكه ئه‌م پاشایه‌ی ئازادانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌م شتانه ده‌زانێت، بڕوا ناكه‌م هیچ له‌مانه له‌لای شاراوه بێت، چونكه له سووچێک نه‌كراوه. ئه‌گریپاسی پاشا، باوه‌ڕت به پێغه‌مبه‌ران هه‌یه؟ من ده‌زانم باوه‌ڕت هه‌یه”. ئه‌گریپاس به پۆڵۆسی وت: “ده‌ته‌وێت به‌م كاته كه‌مه قه‌ناعه‌تم پێ بهێنی ببمه مه‌سیحی؟” پۆڵۆس وتی: “كاتی كه‌م یان زۆر، له خودا ده‌پاڕامه‌وه نه‌ک ته‌نها تۆ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێم لێ ده‌گرن وه‌ک منتان لێ بێت، به‌ڵام بێ ئه‌م زنجیرانه”. كاتی ئه‌مه‌ی وت، پاشا و فه‌رمانڕه‌وا و به‌رنیكی و ئاماده‌بووان هه‌ستان، ڕۆیشتن و به یه‌كتریان وت: “ئه‌م كابرایه شتێكی نه‌كردووه شایانی مه‌رگ یان كۆتكردن بێت”. ئه‌گریپاس به پستۆسی وت: “ئه‌گه‌ر ئه‌م كابرایه داواكارییه‌كه‌ی نه‌دابووایه قه‌یسه‌ڕ، ده‌كرا ئازاد بكرایه”.