کردار 15:26-18
کردار 15:26-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
منیش وتم: تۆ كێیت گه‌وره‌م؟ فه‌رمووی: من ئیشۆعم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه. به‌ڵام هه‌سته و له‌سه‌ر پێیه‌كانت ڕاوه‌سته. چونكه له‌به‌ر ئه‌مه بۆت ده‌ركه‌وتم، تاكو وه‌ک ڕاژه‌وان و گه‌واهیده‌ر هه‌ڵتبژێرم بۆ ئه‌وه‌ی بینیت و ئه‌وه‌ی تیایدا بۆت ده‌رده‌كه‌وم. ڕزگارت ده‌كه‌م له‌و گه‌ل و له‌و نه‌ته‌وانه‌ی تۆیان بۆ ده‌نێرم بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه، تاكو له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به باوه‌ڕیان به من لێخۆشبوونی گوناه وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارسا‌كان به‌شیان ده‌بێت.
کردار 15:26-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«منیش گوتم: ”تۆ کێیت گەورەم؟“ «مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمووی: ”من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە. بەڵام هەستە و لەسەر پێیەکانت ڕابوەستە. لەبەر ئەوە بۆت دەرکەوتم، کە وەک خزمەتکار و شایەت هەڵتبژێرم بۆ ئەوەی بینیت و ئەوەی تێیدا بۆت دەردەکەوم. ڕزگارت دەکەم لە گەلەکەت و لەو ناجولەکانەی تۆیان بۆ دەنێرم تاکو چاویان بکەیتەوە، تاکو لە تاریکی بگەڕێنەوە بۆ ڕووناکی، لە دەسەڵاتی شەیتان بۆ خودا، ئەوسا لێخۆشبوونی گوناه وەردەگرن و لەگەڵ ئەوانەی بە باوەڕیان بە من پیرۆزکراون بەشیان دەبێت.“