کردار 1:26-6
کردار 1:26-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گریپاس به پۆڵۆسی وت: “ڕێگات دراوه‌تێ باسی خۆت بكه‌یت”. ئینجا پۆڵۆس ده‌ستی درێژكرد و به‌رگری كرد: “شا ئه‌گریپاس، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تۆ به‌رگری له خۆم بكه‌م، سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جوو منیان پێ تۆمه‌تبار كردووه، به تایبه‌تی تۆ له هه‌موو نه‌ریت و كێشه‌ی جوو شاره‌زایت، بۆیه لێت ده‌پاڕێمه‌وه به بشوودرێژی گوێم لێ بگریت. شێوازی ژیانم له لاویه‌تیم و له سه‌ره‌تاوه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌م و له یروشلایم بووه، هه‌موو جووه‌كانیش ده‌یزانن. له‌سه‌ره‌تاوه منیان ناسیوه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت گه‌واهیی بده‌ن كه‌وا وه‌ک په‌ڕیشی ژیاوم، كه توندترین ڕێبازی ئایینه‌كه‌مانه. ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه ڕاوه‌ستاوم و دادگایی ده‌كرێم كه به‌و به‌ڵێنانه‌یه خودا به باوكانمانی داوه،
کردار 1:26-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگریپاس بە پۆڵسی گوت: «ڕێگات دراوەتێ باسی خۆت بکەیت.» ئینجا پۆڵس دەستی درێژکرد و بەرگری کرد: «شا ئەگریپاس، خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لەبەردەم تۆ بەرگری لە خۆم بکەم، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی جولەکە منیان پێ تۆمەتبار کردووە، بە تایبەتی تۆ لە هەموو نەریت و کێشەی جولەکە شارەزایت، بۆیە لێت دەپاڕێمەوە بە ئارامی گوێم لێ بگریت. «هەموو جولەکەکان بە باشی دەزانن کە ژیانی لاویەتیم چۆن بووە، هەر لە سەرەتای ژیانمەوە کە لەنێو گەلەکەم و لە ئۆرشەلیمدا بووم. ئەوان لەمێژە دەمناسن و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن شایەتی بدەن کە وەک فەریسی ژیاوم، توندترین ڕێبازی ئایینەکەمان. ئێستاش حوکم دەدرێم لەبەر ئەوەی هیوام بەو بەڵێنە هەیە کە خودا بە باوباپیرانمانی داوە.