کردار 23:23-35
کردار 23:23-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا دووان له سه‌رپه‌له‌كانی بانگ‌كرد و وتی: “دووسه‌د سه‌رباز له‌گه‌ڵ حه‌فتا سوار و دووسه‌د ڕم هه‌ڵگر ئاماده بكه‌ن، تاكو له كاژێر سێی شه‌و بچنه قه‌یسه‌ڕییه. هه‌روه‌ها وڵاخ ئاماده بكرێ تاكو پۆڵۆس سواری بێت و به سه‌لامه‌تی بیگه‌یێننه لای پیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا”. په‌یامێكی نووسی ئه‌مه‌ی تێدابوو: “له قله‌ودییوس لیسیاس بۆ به‌ڕێز فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا، سڵاو. ئه‌م پیاوه، جوو گرتییان و خه‌ریک بوو بیكوژن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ربازان چووم و ڕزگارم كرد، چونكه بیستم كه ڕۆمانییه. ده‌مویست بزانم به چی تاوانباری ده‌كه‌ن، بردمه سه‌نهه‌دریمه‌كه‌یان. بینیم له‌به‌ر كاروباری ته‌وراته‌كه‌یان تاوانبار كراوه، به‌ڵام تاوانێكی له‌سه‌ر نه‌بوو كه شایانی مه‌رگ یان به‌ندكردن بێت. دواتر زانیمه‌وه پیلانێک له‌لایه‌ن جووه‌كانه‌وه له‌م پیاوه ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر بۆ لای تۆم نارد، فه‌رمانم به سكاڵاكاران كرد چی‌یان له‌سه‌ری هه‌یه له‌لای تۆ باسی بكه‌ن. هه‌ر سه‌لامه‌ت بیت”. جا سه‌ربازان وه‌ک فه‌رمانیان پێ كرابوو، پۆڵۆسیان برد و به شه‌و بۆ ئه‌نتیپاتریسیان هێنا. بۆ به‌یانی سواره‌كانیان له‌گه‌ڵ نارد و خۆیان بۆ سه‌ربازگه گه‌ڕانه‌وه. سواره‌كانیش چوونه قه‌یسه‌ڕییه و په‌یامه‌كه‌یان دایه فه‌رمانڕه‌وا و پۆڵۆسیان برده به‌رده‌می. كاتێ فه‌رمانڕه‌وا په‌یامه‌كه‌ی خوێندییه‌وه و پرسی خه‌ڵكی چ ناوچه‌یه‌كه. زانی خه‌ڵكی قیلیقیایه، وتی: “كه‌ی سكاڵاكاران گه‌یشتن، گوێت لێ ده‌گرم”. ئینجا فه‌رمانی دا له كۆشكی هیڕوودس پاسه‌وانی بكرێت.
کردار 23:23-35 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا دووان لە سەرپەلەکانی بانگکرد و گوتی: «دوو سەد سەرباز لەگەڵ حەفتا سوار و دوو سەد ڕمهەڵگر ئامادە بکەن، تاکو لە کاتژمێر نۆی شەو بچنە قەیسەرییە. هەروەها وڵاخ ئامادە بکرێ تاکو پۆڵس سواری بێت و بە سەلامەتی بیگەیێننە لای فیلیکسی فەرمانڕەوا.» نامەیەکی نووسی ئەمەی تێدابوو: لە کلودیۆس لیسیاس، بۆ بەڕێز فیلیکسی فەرمانڕەوا، سڵاو. ئەم پیاوە، جولەکە گرتییان و خەریک بوو بیکوژن، بەڵام لەگەڵ سەربازان چووم و ڕزگارم کرد، چونکە بیستبووم کە هاوڵاتی ڕۆمانییە. دەمویست بزانم بە چی تاوانباری دەکەن، بردمە ئەنجومەنەکەیان. بینیم لەبەر کاروباری تەوراتەکەیان تاوانبار کراوە، بەڵام تاوانێکی لەسەر نەبوو کە شایانی سزای مردن یان بەندکردن بێت. کاتێک ئاگادار کرامەوە کە پیلانێک لەم پیاوە دەگێڕدرێت، دەستبەجێ بۆ لای تۆم نارد، فەرمانم بە سکاڵاکاران کرد چی‌یان لەسەری هەیە لەلای تۆ باسی بکەن. بۆیە سەربازان وەک فەرمانیان پێ کرابوو، پۆڵسیان برد و بە شەو بۆ ئەنتیپاتریسیان هێنا. بۆ بەیانی سوارەکانیان لەگەڵ نارد و خۆیان بۆ سەربازگە گەڕانەوە. سوارەکانیش چوونە قەیسەرییە و نامەکەیان دایە فەرمانڕەوا و پۆڵسیان بردە بەردەمی. خوێندییەوە و پرسی خەڵکی چ ناوچەیەکە. زانی خەڵکی کیلیکیایە، گوتی: «کەی سکاڵاکاران گەیشتن، گوێت لێ دەگرم.» ئینجا فەرمانی دا لە کۆشکی هێرۆدس پاسەوانی بکرێت.