کردار 1:23-5
کردار 1:23-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس ڕووانییه سه‌نهه‌دریم و وتی: “برایان، تاكو ئه‌مڕۆ به ته‌واوی ویژدانێكی پاک بۆ خودا ژیاوم”. خنه‌نیای كاهینی باڵا فه‌رمانی به‌وانه دا كه له‌لای ڕاوه‌ستابوون تاكو به ده‌میدا بكێشن. پۆڵۆس پێی وت: “خودا لێت بدات، ئه‌ی دیواری سپیكراو! چۆن دانیشتووی به‌گوێره‌ی ته‌ورات حوكمم ده‌ده‌یت، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات فه‌رمانی لێدانم ده‌ده‌یت؟” ئه‌وانه‌ی له‌لای ڕاوه‌ستابوون وتیان: “ئایا جنێو به كاهینی باڵای خودا ده‌ده‌یت؟” پۆڵۆس وتی: “برایان نه‌مده‌زانی كاهینی باڵایه، چونكه نووسراوه: {به خراپه باسی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌له‌كه‌ت مه‌كه} ”.
کردار 1:23-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پۆڵس ڕوانییە ئەنجومەنی باڵا و گوتی: «برایان، هەتا ئەمڕۆ بە تەواوی ویژدانێکی پاکەوە بۆ خودا ژیاوم.» لەو کاتەدا حەنانیای سەرۆکی کاهینان فەرمانی بەوانە دا کە لەلای ڕاوەستابوون تاکو بکێشن بە دەمیدا. پۆڵس پێی گوت: «خودا لێت بدات، ئەی دیواری سپیکراو! چۆن دانیشتووی بەپێی تەورات حوکمم دەدەیت، کەچی پێچەوانەی تەورات فەرمانی لێدانم دەدەیت؟» ئەوانەی لەلای ڕاوەستابوون گوتیان: «ئایا جنێو بە سەرۆکی کاهینانی خودا دەدەیت؟» پۆڵس گوتی: «برایان، نەمدەزانی سەرۆکی کاهینانە، چونکە نووسراوە: ﴿بە خراپە باسی سەرکردەی گەلەکەت مەکە.﴾»