لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 8:21-14

کردار 8:21-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆ به‌یانی هاتینه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ و چووینه‌ ماڵی پیلیپوسی موژده‌ده‌ر، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ حه‌وته‌كه‌، له‌لای ماینه‌وه‌. ئه‌م چوار كچی پاكیزه‌ی هه‌بوو پێشبینییان ده‌كرد. كه‌ چه‌ندین ڕۆژ ماینه‌وه‌، پێغه‌مبه‌رێک به‌ ناوی ئاگابۆس له‌ ئیهوودوه‌ هات. هاته‌ لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵۆسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه‌ و وتی: “ڕووحی پارسا ئه‌مه‌ ده‌فه‌رمووێ: خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه‌، جووه‌كان ئاوا له‌ یروشلایم ده‌یبه‌ستنه‌وه‌ و ده‌یده‌نه‌ ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان”. كاتێ ئه‌مه‌مان بیست، ئێمه‌ و دانیشتووانی ئه‌وێ، لێی پاڕاینه‌وه‌ نه‌چێته‌ یروشلایم. پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “چیتانه‌، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ک ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو له‌پێناوی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌ یروشلایم بشمرم”. كه‌ قه‌ناعه‌تی نه‌هات، بێده‌نگ بووین و وتمان: “با به‌ خواستی په‌روه‌ردگار بێت”.

هاوبەشی بکە
کردار 21 بخوێنەوە