کردار 35:21-40
کردار 35:21-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان بوو، له‌به‌ر تووندوتیژی كۆمه‌ڵه‌كه سه‌رباز هه‌ڵیانگرت. چونكه جه‌ماوه‌ری گه‌ل دوای كه‌وتبوون و هاواریان ده‌كرد: “له ناوی ببه!”. خه‌ریک بوو پۆڵۆس بچێته سه‌ربازگاكه، به فه‌رمانده‌كه‌ی وت: “ده‌توانم شتێكت پێ بڵێم؟” وتی: “یۆنانی ده‌زانیت؟ تۆ پیاوه میسڕییه‌كه نیت ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئاژاوهیهكت نایه‌وه و به چوار هه‌زار بكوژه‌وه به‌ره‌و بیابان ده‌رچوو؟” پۆڵۆس وتی: “من پیاوێكی جووی ته‌رسوسی قیلیقیام. داوات لێ ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه بۆ گه‌له‌كه بكه‌م”. كه ڕێگای دا، پۆڵۆس له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان ڕاوه‌ستا، به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه كرد. كاتێ بێده‌نگ بوون، به زمانی عیبری قسه‌ی بۆ كردن و وتی
کردار 35:21-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک لەسەر قاڵدرمەکان بوو، لەبەر توندوتیژی خەڵکەکە سەرباز هەڵیانگرت، چونکە ئەو خەڵکەی کە دوای کەوتبوون هاواریان دەکرد: «لە ناوی ببە!» پێش ئەوەی پۆڵس بگەیەنرێتە ناو سەربازگەکە، بە فەرماندەکەی گوت: «دەتوانم شتێکت پێ بڵێم؟» گوتی: «یۆنانی دەزانیت؟ تۆ ئەو پیاوە میسرییە نیت کە ماوەیەک لەمەوبەر ئاژاوەیەکی نایەوە و فەرماندەیی چوار هەزار پیاوکوژی کرد بەرەو بیابان؟» پۆڵس گوتی: «من جولەکەم، خەڵکی تەرسۆسی کیلیکیا، هاوڵاتی شارێکی بچووک نیم. داوات لێ دەکەم ڕێگام بدەی قسە بۆ خەڵکەکە بکەم.» دوای ئەوەی کە فەرماندەکە ڕێگای قسەکردنی بە پۆڵس دا، لەسەر قاڵدرمەکان ڕاوەستا و بە دەست ئاماژەی بۆ خەڵکەکە کرد. کاتێک بێدەنگ بوون، بە زمانی عیبری قسەی بۆ کردن و گوتی