کردار 11:21-13
کردار 11:21-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هاته لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵۆسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه و وتی: “ڕووحی پارسا ئه‌مه ده‌فه‌رمووێ: خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه، جووه‌كان ئاوا له یروشلایم ده‌یبه‌ستنه‌وه و ده‌یده‌نه ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان”. كاتێ ئه‌مه‌مان بیست، ئێمه و دانیشتووانی ئه‌وێ، لێی پاڕاینه‌وه نه‌چێته یروشلایم. پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: “چیتانه، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ک ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو له‌پێناوی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له یروشلایم بشمرم”.
کردار 11:21-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هاتە لامان و پشتێنەکەی پۆڵسی برد، دەست و پێی خۆی بەستەوە و گوتی: «ڕۆحی پیرۆز ئەمە دەفەرموێ: ”ڕابەرانی جولەکە بەم شێوەیە خاوەنی ئەم پشتێنە لە ئۆرشەلیم دەبەستنەوە و دەیدەنە دەست ناجولەکەکان.“» کاتێک ئەمەمان بیست، ئێمە و دانیشتووانی ئەوێ، لە پۆڵس پاڕاینەوە نەچێتە ئۆرشەلیم. بەڵام پۆڵس گوتی: «چیتانە، دەگریێن و دڵم دەشکێنن؟ ئامادەم نەک تەنها بەند بکرێم، بەڵکو بۆ ناوی عیسای خاوەن شکۆ لە ئۆرشەلیم بشمرم.»