کردار 1:21-36
کردار 1:21-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ لێیان جیابووینه‌وه، به ده‌ریادا ڕێک به‌ره‌و كووس ڕۆیشتین. ڕۆژی پاشتر بۆ ڕۆدس له‌وێشه‌وه بۆ پاترا. له‌وێ كه‌شتییه‌كمان بینی ده‌چووه پۆنیقێ، سواربووین و ڕۆیشتین. ئینجا سه‌ردانی قوبڕسمان كرد و به‌لای چه‌پدا به‌جێمان هێشت، به‌ره‌و سوریا ده‌چووین و گه‌یشتینه سووڕ، چونكه كه‌شتییه‌كه باره‌كه‌ی له‌وێ داده‌گرت. له‌وێ قوتابییه‌كانمان بینی و حه‌وت ڕۆژ ماینه‌وه، به ڕووح تكایان له پۆڵۆس ده‌كرد سه‌رنه‌كه‌وێته یروشلایم. به‌ڵام كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به ژن و منداڵیانه‌وه ڕه‌وانه‌یان كردین. له كه‌ناره‌كه چۆكمان دادا و نوێژمان كرد. پاشان ماڵئاواییمان له یه‌كتری كرد و سواری كه‌شتییه‌كه بووین، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان. كه له سووڕه‌وه گه‌شتی نێو ده‌ریاكه‌مان كۆتایی پێ هات، گه‌یشتینه ته‌لمیئوس، سڵاومان له برایان كرد و ڕۆژێک له‌لایان ماینه‌وه. بۆ به‌یانی هاتینه قه‌یسه‌ڕییه و چووینه ماڵی پیلیپوسی موژده‌ده‌ر، كه یه‌كێكه له حه‌وته‌كه، له‌لای ماینه‌وه. ئه‌م چوار كچی پاكیزه‌ی هه‌بوو پێشبینییان ده‌كرد. كه چه‌ندین ڕۆژ ماینه‌وه، پێغه‌مبه‌رێک به ناوی ئاگابۆس له ئیهوودوه هات. هاته لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵۆسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه و وتی: “ڕووحی پارسا ئه‌مه ده‌فه‌رمووێ: خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه، جووه‌كان ئاوا له یروشلایم ده‌یبه‌ستنه‌وه و ده‌یده‌نه ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان”. كاتێ ئه‌مه‌مان بیست، ئێمه و دانیشتووانی ئه‌وێ، لێی پاڕاینه‌وه نه‌چێته یروشلایم. پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: “چیتانه، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ک ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو له‌پێناوی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له یروشلایم بشمرم”. كه قه‌ناعه‌تی نه‌هات، بێده‌نگ بووین و وتمان: “با به خواستی په‌روه‌ردگار بێت”. دوای ئه‌و ڕۆژانه ئاماده‌كاریمان كرد و سه‌ركه‌وتینه یروشلایم. هه‌ندێک قوتابی قه‌یسه‌ڕییه‌ش له‌گه‌ڵمان هاتن و ئێمه‌یان برده لای مه‌ناسۆن، كه قوبڕسییه و قوتابییه‌كی كۆنه، تاكو له‌لای بمێنینه‌وه. كاتێ گه‌یشتینه یروشلایم، برایان به خۆشییه‌وه پێشوازییان لێكردین. ڕۆژێک دواتر پۆڵۆس له‌گه‌ڵمان هاته لای یاقوو، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون. پۆڵۆس سڵاوی لێ‌كردن و یه‌ک به یه‌كی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن كه خودا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا به‌هۆی ڕاژه‌كه‌ی كردی. كه گوێیان لێ‌بوو، خودایان شكۆدار كرد و پێیان وت: “برا تۆ ده‌بینیت به هه‌زاران هه‌ن له‌نێو جووه‌كاندا باوه‌ڕیان هێناوه و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن. وایان بیستووه كه تۆ هه‌موو ئه‌و جووانه‌ی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندان فێری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌یت له مووشێ و پێیان ده‌ڵێی كوڕانیان خروسه‌بڕان نه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی نه‌ریت نه‌ژین. كه‌واته چی بكرێت؟ هه‌ر ده‌بێ جه‌ماوه‌ر كۆ ببنه‌وه، بێگومان ده‌بیستن كه تۆ هاتوویت، جا ئه‌وه بكه كه پێت ده‌ڵێین: چوار پیاومان له‌لایه نه‌زریان له‌سه‌ره. بیانبه و له‌گه‌ڵیان خۆت بێگه‌رد بكه‌وه و نرخی سه‌رتاشینه‌كه‌یان بۆ بده، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی تۆ پێیان ووتراوه ڕاست نییه، تۆش به پاراستنی ته‌ورات ڕه‌فتار ده‌كه‌یت. ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌كانیش كه باوه‌ڕیان هێناوه، په‌یامێكمان ناردووه و فه‌رمانمان كرد خۆیان له قوربانی بت و له خوێن، له خنكاو و له داوێنپیسی بپارێزن”. بۆ به‌یانی پۆڵۆس پیاوه‌كانی برد و له‌گه‌ڵیان خۆی بێگه‌رد كرده‌وه، چووه نێو په‌رستگا تاكو تێبینی بدات بۆ كۆتایی هاتنی ڕۆژانی بێگه‌ردبوونه‌وه، تاكو له جیاتی هه‌ر یه‌كێكیان قوربانییه‌كه‌ی بكات. كاتێ خه‌ریک بوو حه‌وت ڕۆژه‌كه ته‌واو بێت، جووه‌كانی ئاسیا له‌نێو په‌رستگا بینییان، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان جۆش دا و گرتییان، هاواریان ده‌كرد: “پیاوانی ئیسڕائیل فریابكه‌ون! ئه‌مه ئه‌و پیاوه‌یه كه له هه‌موو شوێنێک دژ به گه‌ل و ته‌ورات و ئه‌م شوێنه هه‌موو خه‌ڵک فێرده‌كات، ته‌نانه‌ت یۆنانیشی هێناوته په‌رستگا و ئه‌م شوێنه پارسایهی گڵاو كرد!” چونكه ترۆپیمۆسی خه‌ڵكی ئه‌پیسۆسییان له شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بینیبوو، وایانزانی پۆڵۆس له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تییه په‌رستگا. ئینجا هه‌موو شاره‌كه وروژا، خه‌ڵكه‌كه به‌یه‌كه‌وه ڕژان و پۆڵۆسیان گرت، ڕایانكێشایه ده‌ره‌وه‌ی په‌رستگا و یه‌كسه‌ر ده‌رگاكان داخران. كاتێ هه‌وڵی كوشتن‌یان ده‌دا، هه‌واڵ به فه‌رمانده‌ی هێز درا كه هه‌موو یروشلایم شڵه‌ژاوه. یه‌كسه‌ر سه‌رباز و سه‌رپه‌لی برد و ڕایكرده لایان. كه فه‌رمانده و سه‌ربازه‌كانیان بینی له لێدانی پۆڵۆس وه‌ستان. ئیتر فه‌رمانده‌كه نزیكبووه‌وه و گرتی، فه‌رمانی دا به دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه، ئینجا پرسی كرد ئاخۆ كێیه؟ و چی كردووه؟ به‌ڵام له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ندێک هاواری شتێكیان ده‌كرد و هه‌ندێک شتێكی دیكه. جا به‌هۆی ئاژاوه نه‌یتوانی ڕاستییه‌كه بزانێت، فه‌رمانی دا ببردرێته سه‌ربازگه. كاتێ له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان بوو، له‌به‌ر تووندوتیژی كۆمه‌ڵه‌كه سه‌رباز هه‌ڵیانگرت. چونكه جه‌ماوه‌ری گه‌ل دوای كه‌وتبوون و هاواریان ده‌كرد: “له ناوی ببه!”.
کردار 1:21-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک لێیان جیا بووینەوە، بە دەریادا ڕێک بەرەو کووس ڕۆیشتین. ڕۆژی پاشتر بۆ ڕودس لەوێشەوە بۆ پەتارا. لەوێ کەشتییەکمان بینی دەچووە فینیکیا، سواربووین و ڕۆیشتین. ئینجا قوبرسمان بینی و بەلای چەپدا بەجێمان هێشت، بەرەو سوریا دەچووین و گەیشتینە سور، چونکە کەشتییەکە بارەکەی لەوێ دادەگرت. لەوێ قوتابییەکانمان دۆزییەوە و حەوت ڕۆژ ماینەوە. بە ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز تکایان لە پۆڵس کرد کە نەچێتە ئۆرشەلیم. کاتێک ماوەمان تەواو بوو، بەڕێکەوتین بۆ ئەوەی درێژە بە گەشتەکەمان بدەین، هەموو قوتابییەکان هەتا دەرەوەی شار بە ژن و منداڵیانەوە لەگەڵمان هاتن. لە کەناراوەکە چۆکمان دادا و نوێژمان کرد. پاشان ماڵئاواییمان لە یەکتری کرد و سواری کەشتییەکە بووین، ئەوانیش گەڕانەوە ماڵەکانیان. لە سورەوە بەردەوام بووین لە گەشتەکەمان و گەیشتینە پتولمایس، لەوێ سڵاومان لە خوشک و برایان کرد و ڕۆژێک لەلایان ماینەوە. بۆ بەیانی هاتینە قەیسەرییە و چووینە ماڵی فیلیپۆسی مزگێنیدەر، کە یەکێکە لە حەوتەکە، لەلای ماینەوە. فیلیپۆس چوار کچی پاکیزەی هەبوو پێشبینییان دەکرد. کە چەندین ڕۆژ ماینەوە، پێغەمبەرێک بە ناوی ئاگابۆس لە یەهودیاوە هات. هاتە لامان و پشتێنەکەی پۆڵسی برد، دەست و پێی خۆی بەستەوە و گوتی: «ڕۆحی پیرۆز ئەمە دەفەرموێ: ”ڕابەرانی جولەکە بەم شێوەیە خاوەنی ئەم پشتێنە لە ئۆرشەلیم دەبەستنەوە و دەیدەنە دەست ناجولەکەکان.“» کاتێک ئەمەمان بیست، ئێمە و دانیشتووانی ئەوێ، لە پۆڵس پاڕاینەوە نەچێتە ئۆرشەلیم. بەڵام پۆڵس گوتی: «چیتانە، دەگریێن و دڵم دەشکێنن؟ ئامادەم نەک تەنها بەند بکرێم، بەڵکو بۆ ناوی عیسای خاوەن شکۆ لە ئۆرشەلیم بشمرم.» کە پێمان قایل نەکرا، وازمان لێهێنا و گوتمان: «با بە خواستی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت.» دوای ئەو ڕۆژانە ئامادەکاریمان کرد و چووینە ئۆرشەلیم. هەندێک قوتابی قەیسەرییەش لەگەڵمان هاتن و ئێمەیان بردە لای مەناسۆن، کە قوبرسییە و قوتابییەکی کۆنە، تاکو لەلای بمێنینەوە. کاتێک گەیشتینە ئۆرشەلیم، برایان بە خۆشییەوە پێشوازییان لێ‌کردین. ڕۆژێک دواتر پۆڵس لەگەڵمان هاتە لای یاقوب، هەموو پیرانیش ئامادەبوون. پۆڵس سڵاوی لێکردن و یەک بە یەکی ئەوەی پێ ڕاگەیاندن کە خودا لەنێو ناجولەکەکاندا لە ڕێگەی خزمەتەکەیەوە کردوویەتی. کە گوێیان لێ‌بوو، ستایشی خودایان کرد و پێیان گوت: «برا دەبینیت کە هەزاران کەس لەناو جولەکەدا باوەڕیان هێناوە و هەموو دڵگەرمی تەوراتن. ئاگادار کراونەتەوە کە تۆ هەموو جولەکەکانی نێو نەتەوەکان فێری هەڵگەڕانەوە لە تەوراتی مو‌سا دەکەیت و پێیان دەڵێی منداڵەکانیان خەتەنە نەکەن و بەگوێرەی نەریت نەژین. کەواتە چی بکرێت؟ بێگومان دەبیستن کە تۆ هاتوویت، جا ئەوە بکە کە پێت دەڵێین: چوار پیاومان لەلایە نەزریان لەسەرە، بیانبە و لەگەڵیان خۆت پاک بکەرەوە و نرخی سەرتاشینەکەیان بۆ بدە، ئەوسا هەموو دەزانن ئەوەی دەربارەی تۆ پێیان گوتراوە ڕاست نییە و تۆش بەپێی تەورات دەڕۆیت. دەربارەی ناجولەکەکانیش کە باوەڕیان هێناوە، نامەیەکمان ناردووە و فەرمانمان کرد خۆیان لە قوربانی بت و لە خوێن، لە گۆشتی ئاژەڵی خنکێنراو و لە داوێنپیسی بپارێزن.» بۆ بەیانی پۆڵس پیاوەکانی برد و لەگەڵیان ڕێوڕەسمی پاکبوونەوەی ئەنجام دا، پاشان چووە ناو پەرستگا بۆ ئەوەی کۆتایی هاتنی ڕۆژانی پاکبوونەوە ڕابگەیەنێت و بۆ هەر یەکێکیشیان قوربانیی بکات. کاتێک حەوت ڕۆژەکە بەرەو تەواوبوون دەچوو، جولەکەی ئاسیا پۆڵسیان لەناو پەرستگا بینی، جا هەموو خەڵکەکەیان جۆش‌دا و گرتییان، هاواریان دەکرد: «خەڵکی ئیسرائیل فریابکەون! ئەمە ئەو پیاوەیە کە لە هەموو شوێنێک لە دژی گەل و تەورات و ئەم شوێنە هەموو خەڵک فێردەکات، تەنانەت یۆنانیشی هێناوەتە ناو پەرستگا و ئەم شوێنە پیرۆزەی گڵاو کردووە!» لەبەر ئەوەی تروفیمۆسی خەڵکی ئەفەسۆسییان لە شارەکەدا لەگەڵی بینیبوو، وایاندەزانی پۆڵس لەگەڵ خۆی هێناویەتییە ناو پەرستگا. ئینجا هەموو شارەکە وروژا، خەڵکەکەش لە هەموو لایەکەوە ڕایانکرد. پۆڵسیان گرت، ڕایانکێشایە دەرەوەی پەرستگا، دەستبەجێ دەرگاکان داخران. کاتێک هەوڵی کوشتنیان دەدا، هەواڵ بە فەرماندەی هێز درا کە هەموو ئۆرشەلیم شڵەژاوە. یەکسەر سەرباز و سەرپەلی برد و ڕایکردە لایان. کاتێک فەرماندە و سەربازەکانیان بینی، لە لێدانی پۆڵس وەستان. ئیتر فەرماندەکە نزیک بووەوە و گرتی، فەرمانی دا بە دوو زنجیر بیبەستنەوە، ئینجا پرسیاری کرد ئاخۆ کێیە و چی کردووە. بەڵام خەڵکەکە هەندێکیان بە دەنگی بەرز شتێکیان دەگوت و هەندێکی دیکەشیان شتێکی دیکە. ئینجا بەهۆی ئاژاوەکەوە نەیتوانی ڕاستییەکە بزانێت، فەرمانی دا پۆڵس ببردرێتە سەربازگە. کاتێک لەسەر قاڵدرمەکان بوو، لەبەر توندوتیژی خەڵکەکە سەرباز هەڵیانگرت، چونکە ئەو خەڵکەی کە دوای کەوتبوون هاواریان دەکرد: «لە ناوی ببە!»