لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 25:2-32

کردار 25:2-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ داوید ده‌رباه‌ری ده‌ڵێ: {هه‌میشه‌ په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌مم ده‌بینی، ئه‌و له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه‌، تاكو نه‌هه‌ژێم. بۆیه‌ دڵشاد بووم و زمانم له‌ هه‌ڵهه‌ڵه‌دایه‌، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌م له‌ هیوادا نیشته‌جێیه‌، چونكه‌ تۆ گیانم له‌ دۆڵی بێبندا به‌جێ‌ ناهێڵیت، هه‌روه‌ها ناهێڵیت تاقانه‌ی پارسای خۆت بۆگه‌نی ببینێت. ڕێگاكانی ژیانت پێ ناساندم، له‌گه‌ڵ ڕووی خۆت دڵم پڕی شادی ده‌كه‌یت} . برایان، ڕێگا دراوه‌ به‌ ئاشكرا پێتان بڵێم كه‌ داویدی باوكمان مرد و نێژرا، گۆڕه‌كه‌شی تاكو ئه‌مڕۆ له‌لامانه‌. ئه‌ویش كه‌ پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا به‌ سوێند، سوێندی بۆ خواردووه‌ كه‌ له‌ به‌رهه‌می پشتی ئه‌و به‌پێی جه‌سته‌ مه‌سیح له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی داده‌نیشێت. پێشبینیی كرد و باسی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیحه‌كه‌ی كرد، كه‌ نه‌ له‌ دۆڵی بێبندا به‌جێ هێڵدرا و نه‌ جه‌سته‌شی بۆگه‌نی بینی. ئه‌م ئیشۆعه‌ خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئێمه‌ش هه‌موومان گه‌واهیده‌رین بۆی.

هاوبەشی بکە
کردار 2 بخوێنەوە